حەسەن شێخ مستەفا بۆسەلی

حەسـەن شــێخ مســتەفا بۆســەلى، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی زاخۆ، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥، ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان، ساڵی ٢٠٠٣ کراوە بەفەرماندەی عەمەلیاتی سوپای چوار، لەرۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


حەســەن شــێخ مســتەفا بۆســەلی، ســاڵی ١٩٤٨ لە گونــدی بۆسەل لە قەزای زاخــۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، خوێندنی ســــــەرەتایی لە گوندى بۆســــــەل خوێندووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لەوێش گواستراوەتەوە ئوردۆگای جەهروم لە پارێزگای فارس (شێراز)، تا ساڵى ١٩٧٧ لەوێ ماوەتەوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ شارى ئەراک، ساڵى ١٩٧٩ دواى سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامى بە سەر رژێمی شای ئێران، گەڕاوەتەوە شارى نەغەدە. 

حەســەن شــێخ مســتەفا بۆســەلی، ساڵى ١٩٦٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزى زاخۆ بە فەرماندەیی عیسا سوار بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٧٠ لەگەڵ ڕەشید سندى فەرماندەی هێزى پیرە مەگروون چووەتە حاجى ئۆمەران، ساڵى ١٩٧٤ دواى هێڕشی سوپاى عێراق بۆ سەر هێزى پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانى قشلاخى لە دەڤەرى شارباژێڕی پارێزگاى سلێمانى کردووە، ساڵى ١٩٧٥ گەڕاوەتەوە دەڤەرى زاخۆ، هەمان ساڵ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى ئێران بووە.

ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە و تا ساڵى ١٩٨٦ وەک پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بووە و لەو ماوەیە بەشێوەى مەفرەزەى پارتیزانى بەشدارى شەڕەکانى حاجى ئۆمەران و دۆڵى شەهیدانى قەزاى قەڵادزێ و سەری بەردى ناحیەی دیانا و شەڕى دووبانى کردووە. ساڵى ١٩٨٦ تا ١٩٨٧ دوو جار لە بارەگاى فەوجى سوپاى عێراقیان داوە لە شرانش، ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى شەڕى دێرەلوکى لەدژى سوپا و هێزى جاشەکانى عێراق کردووە.

ساڵى ١٩٨٨ دواى شاڵاوی ئەنفال دژى خەڵکى باشوورى کوردستان و دەڤەرى بادینان، ئاوارەى وڵاتى تورکیا بووە و لە کەمپى شارى ئامەدى باکوورى کوردستان نیشتەجێ بووە. دواى ماوەیەک لەو کەمپە ڕاى کردووە و خۆى گەیاندۆتەوە ڕۆژهەڵاتى کوردستان. ڕۆژى ١٣ى ئادارى ١٩٩١ لەگەڵ مەفرەزەیەکى پێشمەرگە بە ڕێگاى حاجى ئۆمەران گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان، بۆ ئەوەى بەشدارى راپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان بکات دژى دام و دەزگاکانى جکومەتى بەعس. ساڵى ١٩٩٢ کراوە بە فەرماندەی هێزى سورداش لە شارى زاخۆ و ساڵى ١٩٩٣ پلەى فەرماندەی بەتالیۆنى لە لەشکرى کوردستان وەرگرتووە، ساڵى ٢٠٠٣ پلەى فەرماندەی عەمەلیاتى لە سوپاى چوار وەرگرتووە.

  لە ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ ، لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر