حسێن نەجم حسێن مستەفا

حسێن نەجم حسێن مستەفا ناسراوە بە (شێخ حسێن)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شار بووە لە شۆڕشی گوڵان، لە ساڵی ١٩٨١ لە گرتووخانەی شاری موسڵ لە سێدارە دراوە.


ژیاننامە

حسێن نەجم حسێن مستەفا ناسراوە بە شێخ حسێن، لە ساڵی ١٩٣١ لە گوندی بالیسان لە دایکبووە، دانیشتووی گوندی شیناوەی سەربە ناحیەی هەریر بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، لە پۆلیسی هەولێر دامەزراوە و پلەی نایب عەریفی وەرگرتووە، دوای نسکۆی ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە، لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە کوردستان، خێزانی حسێن نەجم ناوی کەزی خدر و کوڕەکەی ناوی عەلی یە و كچەکانی ناویان فاتیمە و جیهانە.


خەباتنامە

حسێن نەجم حسێن مستەفا لە پەنا کاری فەرمانبەری وەک پۆلیس لە ناو شاری هەولێر پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناو شار کردووە و وەک کادیری شانەی نهێنی لەگەڵ مام ڕەسوڵ فەقێ بووە، لە ساڵی ١٩٦٨ لە چالاکییەک ئاشکرا بووە و ڕاستەوخۆ چووە چیای سەفین و بووە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سێی سەفین بە فەرماندەیی مام ڕەسوڵ فەقێ سەربە هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەنسکۆی ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٧٦ دوای دەرچوونی لێبوردنی گشتی گەڕاوەتەوە کوردستان و دوورخراویەوە بۆ ناحیەی غەڕاتی سەربە پارێزگای ناسڕیە بۆ ماوەی یەک ساڵ و دواتر لە شاری هەولێر نیشتەجێی بووە، لە سەرەتای دەستپێکی شۆڕشی گوڵان بووە کادیری بەشی ڕێکخستنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی چەند شانەیەکی نهێنی بووە لەناو شاری هەولێر.

لە بەرواری ١٢ی ئایاری ١٩٨١ چەند نامەیەکی ئیدریس بارزانی پێ بووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێک لە شانەکان، لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێت و سەرجەم نامە و ڕێنمایەکانی پێ گیراوە، دەگوازرێتەوە بۆ قەڵای کەرکووک و لە دادگای سەربازی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و دەگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی شاری موسڵ، لە بەرواری ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١ لە گرتووخانەی شاری موسڵ حسێن نەجم لە سێدارە دراوە و شەهید بووە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر