حازم ئیسماعیل جبرائیل

حازم ئیسماعیل جبرائیل عەبدوڵا، لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە کادری شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لەلایەن گروپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی دەستبەسەر کراوە و گوللەباران کراوە و شەهید بووە.


ژیاننامە

 حازم ئیسماعیل لە ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ماستاوەی سەربە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و کورەچی بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە.  


خەباتنامە

شەهید حازم ئیسماعیل لە ساڵەکانی ١٩٦٣ و ١٩٦٥ دووجار هەوڵی بوون بە پێشمەرگەی داوە بەڵام بەهۆی بچوکی تەمەنیەوە لە لایەن شەهید فارس باوە فەرماندەی هێزی دەشتی هەولێر ڕەتکراوەتەوە، بەڵام دواجار لە ساڵی ١٩٦٥ وەک کادری شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان هێزی دەشتی هەولێر قبوڵ کراوە، کە ڕاسپێردرابوو بۆ کۆکردنەوەی ئابوونەی مانگانە و ڕێنیشاندەری دەڤەرەکە.

لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید حازم ئیسماعیل لەگەڵ شەهید فارس باوە و دەستەیەک پێشمەرگەی هێزی دەشتی هەولێر، ویستوویانە بگەڕێنەوە ناو گوندی ماستاوە بەڵام کەوتوونەتە بۆسەی گروپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی و پێشمەرگەیەکی دەستەکە شەهید بووە و حازم بە سەختی بریندار بووە، دواتر حازم بە برینداری دەستبەسەر کراوە و لە بەردەم مزگەوتی گوندی ماستاوە لە بەرچاوی تەواوی دانیشتوانی گوند گولە باران کراوە و شەهید بووە.  


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر