جەوهەر باپیر حەمەدئەمین یوسف

جەوهەر باپیر، کادری شانە نهێنیەکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٩١ و لە ئازادکردنی شاری هەولێر کەوتۆتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.


ژیاننامە

جەوهەر باپیر حەمەدئەمین یوسف لە ساڵی ١٩٥٤ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، بۆتە فەرمانبەر لە دیوانی ڕۆشنبیری پارێزگای هەولێر، شەهید جەوهەر باپیر خێزاندار بووە و خێزانی ناوی وەهبیە عەباسە و خاوەنی دوو کچ بووە بەناوەکانی میدیا و مەهاباد.


خەباتنامە

شەهید جەوهەر باپیر لە ساڵی ١٩٨٥ بۆتە کادری ڕێکخستنی شانە نهێنیەکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناو شاری هەولێر، کە لەوکاتەدا مام عومەر سەرپەرشتیاری شانە نهێنیەکە بووە.

لە ڕێکەوتی ١١ی ئاداری ١٩٩١ چەکی هەڵگرتووە و بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی مام عومەر کە سەر بە پێشمەرگەکانی لقی دوو بووە، هەر لە هەمان ڕۆژدا لە نزیک گوندی حەساڕۆکی پارێزگای هەولێر کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و جەوهەر باپیر شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر