ژیاننامه
جەلال ئەمین مەحمود عه‌لی، ناسراو به جه‌لال ئه‌مین به‌گ میرهدێیی، ساڵی ١٩١١ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، ڕه‌چه‌ڵه‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌ی میره‌كانی بابان، له حوجره‌ی خاتوو مه‌لا فاتیمه و خواجه ئه‌فه‌ندی له شاری سلێمانی خوێندوویه‌تی، ساڵی ١٩٣٨ كۆلێژی سه‌ربازیی له شاری به‌غدا به پله‌ی مولازمی دووه‌م ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٤١ به‌شی میكانیكی ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی له سوپای شانشینی عێراق ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٤٢ به‌شی تۆپخانه‌ی له سوپای شانشینی عێراق ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول سه‌ره‌تا ڕووی كردۆته وڵاتی ئێران، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری كوردستان. له ٢٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٤ له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی گردی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كاسه و كه‌وچك ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركی، ئینگلیزی و فارسی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٣٩ له كاتی دوورخراوه‌یی مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) له شاری سلێمانی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵدا هه‌بووه، ساڵی ١٩٣٩ له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی هیوای كورد بووه، ساڵی ١٩٤٣ یه‌كێك بووه له هاوكارانی سه‌رۆك مستەفا بارزانی بۆ به‌جێهێشتنی شاری سلێمانی و ڕووكردنه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری بارزان به مه‌به‌ستی به‌رپاكردنی شۆڕشی دووەمی بارزان، له ٤ی حوزه‌یرانی ١٩٤٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووەمی بارزانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٥ له دوای دانوستاندنی لێژنه‌ی ئازادی و حكومه‌تی شانشینی عێراق له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌فسه‌رانی شۆڕشگێڕ خۆیان ڕاده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا بەند ده‌كرێن و دواتر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مه‌حمود محه‌مه‌د (١٩٢٢ـ١٩٤٧) ناسراو به محەمەد مەحمود قودسی به‌ره‌و ناوچه ئازادكراوه‌كان هه‌ڵدێت.
ساڵی ١٩٤٥ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی شۆڕشی دووەمی بارزانه‌وه كردووه، له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥ له دوای به خه‌ستی بۆردومانكردنی ده‌ڤه‌ری بارزان له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا و نسكۆی شۆڕشی دووەمی بارزان له‌گه‌ڵ گشت شۆڕشگێڕان به سه‌رۆكایه‌تی مستەفا بارزانی ڕووی لە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووە، ساڵی ١٩٤٦ به ڕه‌زامه‌ندی شێخ ئه‌حمه‌د شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام (١٨٩٢ـ١٩٦٩) ناسراو به شێخ ئەحمەدی بارزان و جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار جەلال ئەمین مەحمود (١٩١١ـ٢٠٠٤) ناسراو به جه‌لال ئه‌مین به‌گ هاوكاری ئیسماعیل ئهردهلانیان كردووه بۆ نووسینی په‌رتووكی بارزان، ساڵی ١٩٤٦ به پله‌ی كاپیتان له ڕیزی سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له به‌ره‌ی سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ به هێزی زه‌مینی سوپای شانشینی ئێران خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له دوای نسكۆی كۆماری میللی ئازه‌ربایجان هاوكاری یه‌كه‌كانی سوپای كۆماری میللی ئازه‌ربایجانی له به‌ره‌ی سه‌قز كردووه بۆ پاشه‌كشێ به‌ره‌و شاری مه‌هاباد پایته‌ختی كۆماری دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٤٦ هه‌واڵی نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان به شێخ له‌تیف شێخ مه‌حمود شێخ سه‌عید (١٩١٧-١٩٧٢) ناسراو به شێخ لەتیفی حەفید ده‌گه‌یەنێ، ساڵی ١٩٤٦ له دوای نسكۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان ئه‌ندامی شاندی كوردی بووه بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ غه‌فاری نوێنه‌ری سوپای شانشینی ئێران، ساڵی ١٩٤٦ له دوای نسكۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق ناكاته‌وه، به‌ڵام دوای چه‌ندین شه‌ڕ خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئێران ده‌كات و ده‌خرێته به‌ندیخانه‌ی فهلهكوئهلئهفلاك (فلك الافلاك)ی شاری خوڕه‌مئاوای لۆرستان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه و دواتر بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌سر له شاری تاران ده‌گوازرێته‌وه، له ١ی كانونی دووه‌می ١٩٥٠ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه له به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستكردنی ئه‌فسه‌رانی ئێرانی به‌شداربووی كۆماری میللی ئازه‌ربایجان كه له شانشینی عێراق به‌ند بوون له سنووری خانه‌قینه‌وه ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی عێراق ده‌كرێته‌وه، له دادگای سه‌ربازی به له‌سێداره‌دان حوكم ده‌درێ و دواتر سزاكه‌ی ده‌گۆڕدرێ بۆ پێنج ساڵ به‌ندبوون، له كۆتایی ساڵی ١٩٥٢دا ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی سلێمانی، ساڵی ١٩٥٣ له به‌ندیخانه‌ی سلێمانی ئازاد ده‌كرێ.
ساڵی ١٩٥٧ له پێشانگای شارا بۆ چاككردنه‌وه‌ی ڕادیۆ له شاری سلێمانی كاری كردووه، له ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن دهسهڵاتدارانەوە بەهۆی به‌شداری له شۆڕشی دووەمی بارزان به‌ر به‌خشین ده‌كه‌وێ، له ٢٣ی ئاداری ١٩٥٩ به فه‌رمانێكی كۆماری و واژۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ری عێراق به پله‌ی نه‌قیب گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه ڕیزه‌كانی سوپای كۆماری عێراق و له فه‌رمانگه‌ی سه‌ربازگیری قه‌ڵادزێ و ڕانیه له سنووری پارێزگای سلێمانی خزمه‌تی كردووه، ساڵانی (١٩٦٣ـ١٩٦٤) و ساڵانی (١٩٧٤-١٩٧٥) له ڕیزه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول پێشمه‌رگه و فه‌رمانده بووه، ساڵی ١٩٦٤ له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی نوێنه‌ری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی شاندی دوازده كه‌سی دانوستانكاری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه كه به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك مستەفا بارزانی دامه‌زرا بۆ چوونه لای باڵی مه‌كته‌بی سیاسی به مه‌به‌ستی ڕازیكردنیان به به‌شداریكردن له کۆنگرەی شەشەمدا، به‌ڵام له‌به‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌شدارینه‌كردنی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی شانده‌كه له ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ساڵی ١٩٦٦ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ ڕیزه‌كانی سوپای عێراق و به پله‌ی موقه‌ده‌م ده‌ستبه‌كار بووه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٠دا پێش به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ناوی له نێوان مامۆستایانی كوردی نیشته‌جێی شاری به‌غدا پێشنیار كرا بۆ ئاماده‌كاری كۆنگره، له ٥ی ئابی ١٩٧٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، له ٢ی شوباتی ١٩٧٢ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، له ١ی شوباتی ١٩٧٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له شاری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٧٤ بۆ جاری چواره‌م له ژیانیدا په‌یوه‌ندی به ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه‌ته‌وه.
له به‌رهه‌مه‌كانی :
-
بیره‌وه‌رییه‌كان.
-
مێژووی كورد و هاوسێكانی ـ به‌شی یه‌كه‌م ـ ٢٠٠٣.
-
ئاوێستا ـ ١٩٩٩.
-
جوگرافیای كوردستان ـ ١٩٩٨.
سه‌رچاوه‌كان:
-
سدیق ساڵح، عه‌بدوڵڵای سۆفی كه‌ریمی سه‌ڕاجی، سه‌ربازێكی ون له تاكه كۆماره‌كه‌ی كوردستاندا، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی به‌درخان ـ ٢٠٠٣ز)، ل ل ١٢٧، ١٣٢ ـ ١٣٣، ١٣٥، ١٣٩، ١٥١.
-
ئه‌كره‌می ساڵحی ڕه‌شه، شاری سلێمانی، به‌رگی پێنجه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٤٠١ ـ ٤٠٤، ٤٦١.
-
ابوالحسن تفرشیان، قیام افسران خراسان، (تهران ـ چاپ رشدیه ـ ١٣٦٧ھ . ش)، ص ١٠٨.
-
به كوشش : كامبیز رزم آرا و كاوه بیات، خاطرات و اسناد سپهبد حاجعلی رزم آرا، (تهران ـ نشر پردیس دانش ـ چاپخانه طلایه آفاق ـ ١٣٩٣ھ . ش)، ص ١٨٠.
-
به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی، گه‌شتێك به كۆماری مه‌هابادا بیره‌وه‌ریه‌كانم له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ١٩٤٤ ـ ١٩٤٧، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠١ز)، ل ل ١٦، ٣٠ ـ ٣١، ٣٧ ـ ٣٨، ٥١ ـ ٥٢، ٥٧، ١٣٧.
-
بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له كتێبی كوردیدا، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ١٤٠، ٢٤٢.
-
بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له كتێبی كوردیدا، به‌رگی شه‌شه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ٦٧.
-
جمال بابان، اعلام الكورد، الجز‌ء الأول، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ ٢٠١٢م)، ص ص ١٤٥ ـ ١٤٦.
-
جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ٥٢.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ٩١.
-
حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م)، ص ٥٠٥.
-
ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌كه‌كانی شار جه‌لال ئه‌مین به‌گ، گۆڤاری سلێمانی، شاره‌وانی سلێمانی، ژماره ٣١، خولی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه و ئۆفسێتی شڤان، شوباتی ٢٠٠٣ز، ل ٥٢.
-
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی، هه‌رچی بۆ مه‌لا مسته‌فا بكرێت زۆر كه‌متره له‌و كارانه‌ی كه بۆ گه‌لی كورد ژیانی خۆی بۆ ته‌رخان كرد، گۆڤاری گوڵان، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری گوڵان، ژماره ٤٦٩، هه‌ولێر، ٢٩ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٤ز، ل ل ٢٦ ـ ٢٧.
-
الزعیم الركن الأحتیاط توفیق حسین، الثورة الكردیة في ایران، جریدة الجهاد، العدد ٦١، السنة الأولی، بغداد، مطبعة الصباح، الثلاثاء، ٩ نیسان ١٩٤٦م، ص ص ١، ٤.
-
سۆران مه‌حوی، ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی خه‌ڵكی سلێمانی، گۆڤاری سلێمانی، شاره‌وانی سلێمانی، ژماره ٥٤، خولی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی دلێر، كانونی دووه‌می ٢٠٠٥ز، ل ٢٤.
-
عبدالخالد صابر (مامۆستا خالد)، شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی سلێمانی له نێوان ساڵانی ١٧٨٤ ـ ١٩١٤، چاپی دووه‌م، (به‌یرووت ـ چاپخانه‌ی گرین گلوری ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ٤٦٦، ٤٧٩ ، ٥٠٠ ـ ٥٠١، ٥٠٧.
-
عبدالهادی ڕەحمان قه‌ساب، شه‌هید خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم هه‌ندێ سه‌ره‌نج و ڕاستی، ڕۆژنامه‌ی بارزان نیوز، ژماره ٧٤، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ٦ی ته‌موزی ٢٠٠٨ز، ل ١٤.
-
عثمان علي، دراسات في الحركة الكوردیة المعاصرة ١٨٣٣ ـ ١٩٤٦ دراسة تاریخیة وثائقیة، (أربیل ـ مكتب التفسیر ـ مطبعة الثقافة ـ ٢٠٠٣م)، ص ٧٠٢.
-
فاروق ابراهیم شریف، الضباط الكورد في الجیش العراقي منذ تأسیس عام ١٩٢١، الجز‌ء الثاني، (أربیل ـ مطبعة فضولي ـ ٢٠١٧م)، ص ص ١٤٣ ـ ١٤٤.
-
فه‌یسه‌ڵ ڕه‌سول خۆشناو، بایۆگرافیای ئه‌فسه‌رانی كورد، به‌شی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٨ز)، ل ١٩٤.
-
قادر ئه‌مینی قودسی، موكریان و رووداوه‌كانی له ده‌ورانی سه‌فه‌وییه به‌ملاوه، (سه‌قز ـ ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتار ـ ١٣٩٥ك . ھ)، ل ل ١٨٩ ـ ١٩٠.
-
قائمة أسماء البارزانیین المشمولین بالعفو العام الشامل بالقرار ٩٨/٩٤٥، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الارشاد في العراق، العدد ١٦٥، السنة الأولی، بغداد، ٦ آیار ١٩٥٩م، ص ٦.
-
كه‌ریم زه‌ند، جه‌نه‌رال بارزانی نه‌مر و كۆماری كوردستان له مه‌هاباد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٨٨٦، هه‌ولێر، سێشهمه، ١ی ئاداری ١٩٩٤ز، ل ٥.
-
كه‌ریم زه‌ند، ماڵئاوا ئه‌فسه‌ری قاره‌مان جه‌لال ئه‌مین به‌گ مه‌حمود به‌گ، گۆڤاری گوڵان، ژماره ٤٨٨، هه‌ولێر، ١٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٤ز، ل ٤٢.
-
كه‌ریم شاره‌زا، پێشەوای نه‌مری كورد قازی محه‌مه‌د (١٩٠١ ـ ١٩٤٧)، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٩٠٨، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٣١ی ئاداری ١٩٩٤ز، ل ٢.
-
له پیشانگه‌ی شارا، ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره ١٣٥١، ساڵی ٣٢، سلیمانی، پێنجشه‌مه، ٤ی ته‌موزی ١٩٥٧ز، ل ٨.
-
له‌تیف قه‌ره‌داغی، چه‌ند لاپه‌ڕیه‌ك له شكۆ و قاره‌مانێتی شه‌هیدی نه‌مر حه‌مه قودسی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ١٦٧٣، هه‌ولێر، شه‌مه، ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٩٣ز، ل ل ٣، ٧.
-
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا كاكه سوور، ڕۆڵی سیاسی و كه‌لتوریی ئه‌فسه‌رانی كورد له بزاڤی كوردایه‌تیی كوردستانی باشووردا (١٩٢١ ـ ١٩٤٥)، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری برایه‌تی ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٠ز)، ل ١٤٤.
-
مرسوم جمهوري رقم ٢٢٣، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الارشاد في العراق، العدد ١٥٣، السنة الأولی، بغداد، مطبعة الحكومة، الأثنین، ١٣ نیسان ١٩٥٩م، ص ١٠.
-
مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الأول، الطبعة الثانیة، (بیروت ـ كاوا للثقافة الكردیة ـ ١٩٩٧م)، ص ص ٢٠٤، ٢٤٤.
-
منوچهر پارسادوست، ما و عراق از گذشته دور تا امروز، (تهران ـ شركت سهامی انتشار ـ چاپخانه حیدری ـ ١٣٨٥ھ . ش)، ص ١٨٩.
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ٣٥٠.
-
میرزا محمد ئه‌مین مه‌نگوڕی، به‌سه‌رهاتی سیاسی كورد له ١٩١٤وه هه‌تا ١٩٥٨، به‌شی دووه‌م، (سلێمانی ـ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی ڕاز ـ ٢٠٠١ز)، ل ل ٣٨، ٨٦، ٤٠، ٨٢.
-
نوري شاویس، من مذكراتي، (بدون مكان ـ منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الكردستاني ـ ١٩٨٥م)، ص ٢٢.
-
هه‌زار جار گه‌ردنتان ئازاد بێ، گۆڤاری سلێمانی، شاره‌وانی سلێمانی، ژماره ٤٧، خولی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی دلێر، حوزه‌یرانی ٢٠٠٤ز، ل ١٨.
-
هۆشیار نوری له‌ك، ناودارانی كورد له دێڕێكدا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی چوارچرا ـ ٢٠١٠ز)، ل ٨.
-
وشیار حه‌مه‌د حاجی، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و تێكۆشان ١٩٦٢ ـ ١٩٩٨، (هه‌ولێر ـ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ١٩٩٨ز)، ل ل ٤١، ٤٧، ٥٩، ٨٤، ٩٧.