تۆفیق حسێن ناوخۆش

تۆفیق حسێن، ناسراوە بە دکتۆر تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دکتۆری شۆڕش بووە، لە ساڵی ١٩٧١ لە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی عێراق شەهید بووە


ژیاننامە

دکتۆر تۆفیق لە ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی کانی وەتمانی سەربە ناحیەی خەلیفان لە دایکبووە، قۆناغی دواناوەندی تەواو کردووە، دایکی ناوی ئامینە ئەحمەدەو و براکانی سدیق، رەیسی، ئەحمەد، ساڵح و دوو خوشکى هەبوون بە ناوى زول و فاتم، سدیقی برای شەهیدی شۆڕشی ئەیلوولە.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی  پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەچێتە لای ملازم یونس  ڕۆژبه‌یانی، چونکە خوێندەواریی هەبووە، بەشداری خولی برینپێچی کردووە لە سەرکردایەتی لە گەڵالە. دوای تەواوکردنی خولەکە  چه‌ندین دکتۆر دەگوازرێنەوە بۆ لقە جیاجیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر تۆفیق و دکتۆر عەزیز بەر لقی چواری پارتی دەکەون و روو لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەن.

لە ساڵی ١٩٧١ لە ئەشکەوتێکی گوندی خەلەکان جێگیر دەبن، دواتر هێزێکی سەرباز و جاش هێرش دەکەنە سەریان و لە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان فیشەکێکی بەردەکەوێت و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر