بەختیار عارف عەبدوڵا فەتحوڵا

بەختیار عارف عەبدوڵا فەتحوڵا ناسراوە بە (بەختیار سور)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە چیای وشکەناو شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید بەختیار عارف عەبدوڵا فەتحوڵا ناسراوە بە بەختیار سور، لە ساڵی ١٩٦٦ لە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە و لە شاری مەریوان نیشته‌جێ بوونه.


خەباتنامە

شه‌هید بەختیار عارف، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌ته‌مه‌نی منداڵی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوونە، ساڵی ١٩٨٤ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز كردووه‌ و لە باڵی سەربازی لێژنەی ناوچەی سورێنی سەربە لێژنه‌ لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌وكات مەلا عارفی باوکی بەرپرسی لێژنه‌ ناوچە بووە  و عوسمان چاوڕەش عوسمان بەڵخەیی بەرپرسی باڵی سەربازی لێژنه‌ ناوچە بووە، ساڵی ١٩٨٦ دوای شەهیدبوونی ڕزگاری برای له‌ شوێنی ئه‌و پلەی سەرپەلی وەرگرتووە.

لە ١٥ی شوباتی ١٩٨٨ لە چیای وشکەناوی سەربە ناحیەی خورماڵ، لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هاوسەنگەرانی ته‌رمه‌كه‌ی دەگوازنەوە خاکی ئێران و لە دەربەند دزڵی بە خاکی دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر