هۆكاره‌كان
دوای سه‌ركه‌وتنی كوده‌تای ٨ی شوباتی ١٩٦٣ و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ستی حزبی به‌عس له عێراق، چه‌ند گه‌ڕێكی دانوستان له نێوان نوێنه‌رانی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و حكومه‌تی نوێی عێراق سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵێنانه‌ی كوده‌تاچییه‌كان پێش گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات به سه‌ركردایه‌تی شۆڕ‌شیان دابوو ئه‌نجامدران كه دواترینیان چوونی شاندی شۆڕش بوو بۆ به‌غدا و هه‌ردوو وڵاتی میسر و جه‌زائیر.
به شێوه‌یه‌كی گشتی دانوستانه‌كان ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، حكومه‌ت ئه‌مجاره هه‌وڵیدا له ڕێگه‌ی ناردنی چه‌ند شاندێكی فه‌رمی بۆ لای سه‌رۆك مستەفا بارزانی درێژه به گفتوگۆكان بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كه‌م شاند به سه‌رۆكایه‌تی تاهیر یه‌حیا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش، له چوارقوڕنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه، سه‌رۆك بارزانی پڕۆژه‌ی ئۆتۆنۆمی و داواكارییه‌كانی شۆڕشی دایه ده‌ست شانده‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ‌كردن ئه‌گه‌ر تا كۆتایی وه‌رزی به‌هار داخوازییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن ئه‌وا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كاته‌وه، پڕۆژه‌كه خرایه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش، ئه‌وانیش له لایه‌ن خۆیانه‌وه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانیاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و گۆڕینی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش، شاندێكی تر نێردرایه‌وه چوارقورنه و له‌وێ جارێكی‌تر چاویان به سه‌رۆك مستەفا بارزانی كه‌وته‌وه و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن، له ١١ی ئاداری ١٩٦٣ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه پرسی كورد و داخوازییه‌كانی تێدا یهكلاكردبووهوه.
به‌یانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش شتێكی ئه‌وتۆی بۆ كورد تێدا نه‌بوو، دانوستانه‌كانیش ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان لێ نه‌كه‌وته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سه‌رۆك مستەفا بارزانی به پێویستی زانی بۆ پرسێكی نیشتیمانی له‌م شێوه‌یه، پرس و ڕاوێژ به مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركرده نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان بكات و كۆنگره‌یه‌كی گشتی سازبدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نێرده‌ی تایبه‌تی خۆی نارده هه‌موو سوچێكی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی نوێنه‌ری خۆیان بنێرنه كۆنگره، دوای ته‌واوبوونی ئاماده‌كارییه‌كان، له ١٦ی ئاداری ١٩٦٣ نوێنه‌رانی ته‌واوی چین و توێژه جیاكانی كۆمه‌ڵگا، به نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازه‌كانه‌وه، سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و سه‌رۆك هۆزه شۆڕشگێڕه‌كان گه‌یشتنه شاری كۆیه.
به‌ستنی كۆنگره
كۆنگره له ڕۆژانی ١٨ تا ٢٢ی ئاداری ١٩٦٣، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مستەفا بارزانی، له ژێر چه‌تری هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و له ماڵی كاكه کاکە زیاد ئاغای کۆیە، به ئاماده‌بوونی ٢٥٠٠ كه‌س ساز درا كه ٢٠٠ كه‌سیان مافی ده‌نگدانیان هه‌بووە، مه‌به‌ستی ئه‌م كۆنگره‌یه گەڵاڵەكردنی داخوازییه‌كانی كورد بوو لە حکومەتی عێراقی، له ئه‌نجامدا شاندێك به سه‌رۆكایه‌تی جەلال تاڵەبانی پێكهێنرا كه بریتیبوون له ساڵح یوسفی، مه‌سعود محه‌مه‌د، حسێن خانه‌قا، عەبدولسەمەد محەمەد بەنا ، حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم، عه‌گید سدیق، شاخه‌وان نامیق، بابه‌كر ڕه‌سول، مسته‌فا عه‌زیز و ئیحسان شێرزاد، له مانگی ئاداری ساڵی ١٩٦٣دا شاندەکە ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرا.
هه‌موو دانوستاندنەکان بێ ئه‌نجام بوون، لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری كوده‌تاچیی به‌غدا بیری له یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ كۆماری میسر و كۆماری سوریا ده‌كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه یه‌ك كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی. هه‌روه‌ها شاندی كوردی به سه‌رۆكایه‌تی جەلال تاڵەبانی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری جه‌مال عه‌بدولناسر، بۆ جاری دووه‌م له‌گه‌ڵ شاندێكی حکومەتی عێراقدا سه‌ردانی قاهیره‌ی پایته‌ختی كۆماری عه‌ره‌بی یه‌كگرتووی كرد.
به‌ڵام دانوستاندنەکان بێ ئاكام بوون و له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٦٣دا، شه‌ڕی یه‌كلایه‌نه و كتوپڕ له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌شێك له شانده‌كه له شوێنی نێشته‌جێبوونیان هه‌ڵاتن و ئه‌وانیتر له ٩ی حوزه‌یرانی ١٩٦٣ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی کەرکووک ده‌ستبه‌سه‌ركران.
سه‌رچاوه‌كان:
- مسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد ١٩٦١ـ ١٩٧٥، به‌رگی سێیه‌م، به‌شی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٤ز).
- مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات- ٢٠٢١).
- محمود الدرة، القضیة الكردیة والقومیة العربیة في معركة العراق، (بیروت ـ منشورات دار الطلیعة ـ ١٩٦٣م).
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- ئه‌حمه‌د دڵزار، بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم، (هەولێر - وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان - چاپخانه‌ی شه‌هاب - ٢٠١٩ز).
- كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمهی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧ھ . ش).
- سه‌ڵاح ره‌شید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتییه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، (سلێمانی – چاپخانه‌ی كاردۆ – ٢٠١٧).
- صلاح الخرسان، التیارات السیاسیة في كردستان العراق، قراءة في ملفات الحركات و الأحزاب الكردیة في العراق ١٩٤٦-٢٠٠١، (بیروت – مطبعة البلاغ – ٢٠٠١م).