شەهید عومەر کەریم قادر حەمەئەمین ناسراو بە شەهید شەماڵ، لە ساڵی 1965 لە قەزای دەربەندیخان سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. دانیشتووی شارۆچکەی دەربەندیخان بووە. قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە دەربەندیخان تەواو کردووە.
ساڵی 1983 بووەتە پێشمەرگە لە فەوجی تاگۆزی هێزی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەو کاتەدا عەزیز حەمەساڵح تاگۆزی فەرماندەی کەتیبە و جەلال لاورانی فەرماندەی هێزی سیروان بووە.
ساڵی 1983 لە گوندی جەردسنەی سەر بە ناحیەی شارەزوور لە نزیک ڕووباری سیروان، عومەر کەریم و هەڤاڵەکانی کەوتنە بۆسەی هێزێکی یەکێتی و ڕووبەڕوویان دەبنەوە. لە ئەنجامدا عومەر کەریم (شەهید شەماڵ) تەقەی لێکرا و شەهید بوو.




