خدر عەبدوڵڵا ڕەسوڵ لە 1ی شوباتی ساڵی 1936 لە شاری کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی بەغدا لە کۆرسی ٣٦ لە ١٢ی خاکەلێوەی ١٩٧٦ وەرگرتووە، جگە لەوەش دوای ڕووخانی شۆڕشی ئایلول لە ساڵی ١٩٧دا ئاوارە بووە بۆ ئێران، هەر لەو ساڵەدا لەلایەن ساواکی ئێرانەوە زیندانی کراوە. جگە لەوەش دوای ساڵێک لە مانەوەی لە ئێران، گەڕایەوە عێراق و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیپۆرتی دیوانیە دەکرێت و لە ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٨٠ دیپۆرتی کوت دەکرێت. جگە لە زمانی دایکی، بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی قسە دەکات.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئایلولەوە کردووە، هەروەها بووەتە پێشمەرگە لە هێزی ڕووباری ڕازان. جگە لەوەش لە ساڵی ١٩٦٥ دەبێتە فەرماندەی هێزی تۆپخانەی شۆڕشی ئایلول و یاریدەدەری مەلا مستەفا بارزانی بۆ کاروباری تۆپخانە. بۆ زیادکردنی زیاتر، بەشداری لە چەندین خولی تۆپخانەدا کردووە لەوانە خولی تۆپخانەی پۆلی ١٩٦٠ بۆ ماوەی شەش مانگ، هەر لەو ساڵەدا، خولی (ئەحداس) لە بەغدا، خولی (عەمرە الکتایب) لە بەغدا، لە ساڵی ١٩٦٢ خولی (مەقاوامە التعرات) لە بەغدا، لە ساڵی ١٩٦٥ خولێک بۆ بەکارهێنانی هاوەنی ١٢ ملم لە تاران و لە ساڵی کۆرسی ١٩٧٠ (ئەمرە السرایە) .
بەشداری چەندین شەڕی کردووە، ئەوانیش بریتین لە شەڕەکانی ساڵی ١٩٦٥ی چیای سەفین، شاخی کۆڕەک، ڕانیە، دەشتی هەریر، شەڕی خۆشناوەتی بالیسان، شەڕی سپیلک لە ساڵی ١٩٧٤، مەعاسکار سەروچاوە، سەرکەپکان، هێرشکردنە سەر بنکەی سوپای عێراق لە چیای ماکۆک و هێرشەکانی سوپای عێراق لە چیای کێوەڕەش. بۆ زیادکردنیش، لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٧٤ دوو هێلیکۆپتەری سوپای عێراقی خستۆتە خوارەوە. هەروەها لە ساڵی ١٩٩٢ وەک نەقیب خانەنشین بووە.
لە بەرهەمە چاپکراوەکانیدا:
یادەوەریەکانم و تۆپخانەکانی شۆڕشی گەورەی ئایلولی کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە.
کاری چەرمەسەری لە کۆیە لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوە:
ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای kdp




