لە زنجیرە شەڕەکانی شۆڕشی شکۆمەندی ئەیلول لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق، شەڕێکی گەورە لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٦٥ لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی چوارتا و چیای ئەزمەڕ کە سەر بە پارێزگای سلێمانییە، ڕوویدا. چوارتا ناوەندێکی گرنگ و ستراتیجیی قەزا بوو بۆ هێزی پێشمەرگە.
ئامادەکارییەکان
لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٦٥، سوپا بە بەشداری لیوای (پێنج) و (بیست)، بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکە و ڕاوەدوونانی هێزی پێشمەرگە، هێرشیان کرد. لە دەرفەتێکدا کە هێزی پێشمەرگە چاوەڕێی نەدەکرد، هێرشیان کردە سەر چیای ئەزمەڕ. شەڕەکە زۆر توندوتیژ و خوێناوی بوو، یەک ڕۆژ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا سوپای عێراق شکستی بە هێزی پێشمەرگە هێنا و تەواوی چیای ئەزمەڕ و ناوچەی چوارتایان داگیرکرد.
ئەم سەرکەوتنەی سوپای عێراق لە ئەنجامی بێتوانایی هێزی پێشمەرگە لە بەرگریکردن لە ناوچەکە هات. به به ڕاورد به شه ڕه کانی دیکه هێزی پێشمه ڕگه به ڕگری زۆری نه کرد. سەرکەوتنی سوپای عێراق کاریگەرییەکی زۆری لەسەر مۆڕاڵی خەڵک بەگشتی و پێشمەرگە بەتایبەتی هەبوو. لەبەرامبەردا سوپای عێراق شانازی بەو سەرکەوتنە دەکرد کە لەو شەڕەدا بەدەستی هێنابوو.
سەرچاوە:
1- ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


