پارێزەر و سیاسەتمەدار فادل موتنی عەلیخان ناسراو بە فادل میرانی، لە ساڵی 1966 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد، نوێنەری کۆنگرەی 7 (1966) و کۆنگرەی 8 (1970) بووە و بۆ کۆمیتەی ناوەندی و دواتر بۆ مەکتەبی سیاسی لە کۆنگرەی 9 (1979)، کۆنگرەی 10 هەڵبژێردراوە (1989)، کۆنگرەی 11 (1993) و کۆنگرەی 12 (1999). لە کۆنگرەی ١٣ی ساڵی ٢٠١٠دا بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا و لە یەکەمین کۆبوونەوەیدا بە سکرتێری مەکتەبی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەڵبژێردرایەوە. لە کابینەی سێیەم و چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک وەزیری ناوخۆ کاری کردووە، لە ساڵی 1997 لە کابینەی سێیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک جێگری سەرۆکی حکومەت بە وەکالەت دەستنیشانکراوە، وەرگری فەرمانی بارزانی نەمرە.
ژیاننامە
فادل میرانی لە ساڵی 1948 لە شاری موسڵ لەدایکبووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی یاسای لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر لە ساڵی 2000 بەدەستهێناوە، وەک وەزیری ناوخۆ لە کابینەی سێیەم و چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە. لە ساڵی 1997 لە کابینەی سێیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک جێگری سەرۆکی حکومەت دەستنیشانکراوە، زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی، فارسی شارەزایە.
لاپەڕەکانی خەبات
لە ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، نوێنەری کۆنفرانسەکانی (حەوتەمی ١٩٦٦، هەشتەمی ١٩٧٠) بووە. لە کۆنفرانسەکانی (نۆیەمی ١٩٧٩)، (دەیەمین ١٩٨٩)، (یازدەهەمی ١٩٩٣) و (دوازدەهەمی ١٩٩٩) وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا. لە سێزدەهەمین کۆنفرانسی ساڵی ٢٠١٠ وەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا دیسان وەک سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا. ناوبراو لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنفرانسی چواردەهەمی حیزبدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا، لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەو کۆمیتەدا دیسان وەک سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا. لە ماوەی خەباتی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا، چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرتووە، لەوانە: بەرپرسی کۆمیتەی خۆجێیی ئاکرێ، سەر بە کۆمیتەی لقی یەکەم (١٩٧٩)، ئەندامی کاری کۆمیتەی لقی یەکەم (١٩٧٠)، ئەندامی کاری کۆمیتەی لقی سێ (١٩٧٣)، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخراوەکان (١٩٧٥)، ئەندامی کاری کۆمیتەی لقی حەوتەم - ئەمریکا (١٩٧٧). بەرپرسی فەرمانگەی ڕێکخراوەکان (١٩٧٩)، سەرۆکی لیژنەی لقی یەکەم (١٩٩١)، سکرتێری مەکتەبی سیاسی (٢٠٠٤) و... هتد.
ساڵی 1975 دوای پاشەکشەی شۆڕشی ئەیلول پەنای بۆ ئێران برد. هەر لەو ساڵەدا هەڤاڵ مەسعوود بارزانی پەیوەندی پێوە کرد بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ شۆڕشی گوڵان بکات. پاشان لە ساڵی ١٩٧٧ وەک پەنابەرێک چووە ئەمریکا.
لە ساڵی 1988 بۆ مەکتەبی جێبەجێکاری بەرەی کوردستانی هەڵبژێردرا و لە هەمان ساڵدا بەشداری لە داستانی خواکورک دژی سوپای عێراق کرد. ساڵی 1991 سەرپەرشتی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە دەڤەری بەهدینان کردووە و بەرپرسی بەرەی کوردستانی بووە لە موسڵ- دهۆک.
لە کابینەی سێیەم و چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک وەزیری ناوخۆ کاری کردووە، لە ساڵی 1997 لە کابینەی سێیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک جێگری سەرۆکی حکومەت دەستنیشانکراوە.
لە ساڵی 2010 سەرۆک مەسعوود بارزانی مەدالیای بارزانی پێبەخشی وەک ڕێزلێنانێک بۆ خەبات و قوربانیدانی لە شۆڕشەکانی ئەیلول و گوڵان و ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و سەردەمی سەروەری.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




