شەهید عومەر عەزیز عوسمان وەهاب پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بوو. پله و پله ی له سه ڕده می خه باتی له ڕیزه کانی پێشمه ڕگه گه یشته پله ی فه ڕمانده ی فوجه . لە ساڵی 1979 لە بۆسەیەکدا کە جەلالیینەکان لەناو خاکی ئێراندا بۆیان دانابوو، لەگەڵ سێ لە هەڤاڵانی پێشمەرگە شەهید بوون و دوای شەهیدبوونیان جەستەیان بڕاوە.
شەهید عومەر عەزیز عوسمان وەهاب لە ساڵی 1951 لە شاری تەویلە کە سەر بە ناحیەی بیارە لە دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، کاری باخداری و دەست بونی کردووە. قۆناغی ناوەندی تەواو کرد.
ساڵی 1977 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی هێزەکانی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٧٨ پۆستی فەرماندەی فەوجی بەدەستهێناوە و گواستراوەتەوە بۆ فەوجەکەی نەسرالدین هەورامی سەر بە هێزەکانی هەورامان.
دوای گەڕانەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکی شەڕکەر لە ساڵی ١٩٧٩ لە نزیک دەربەند دێزلی لە ناو خاکی ئێران، خۆی و سێ لە هەڤاڵانی پێشمەرگە کەوتنە بۆسەی گروپی یەکێتی نیشتمانپەروەر. لەم بۆسەدا هەموویان شەهید بوون. یەکیەتییەکان دوای شەهیدبوونیان لاشەیان بڕی و فڕێیاندایە ناو ئاوی ڕووباری دێزلی. دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لە لایەن هەڤاڵەکانیانەوە بە دوایاندا دەگەڕان، تەرمی بڕاوەکانیان لە دێزلی دۆزرایەوە و بەخاک سپێردران.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان




