سەباح محمد عارف ناسراو بە سەباح شێخ مەحاوی میری سور، لە ساڵی 1967 لە گوندی میری سور کە سەر بە قەزای خورماڵ لە دایک بووە. گوندنشین بووە و لە بواری کشتوکاڵدا کاری کردووە. خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە و دوای ئەو پاشەکشەیە پەنای بۆ ئێران بردووە. شۆڕشی ئەیلول لە شاری مەریوان دەژیا.
لە ساڵی ١٩٨٠ لە مەفرەزەی براکەی غازی شێخ مەحاوی میری سور کە سەر بە فەوجەکەی شەهید ئەبوبەکر بانی بنوکی بوو، لە ناو هێزەکانی سورینی کۆمیتەی خۆجێیی دەربەندیخان لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە کرد. لە شەڕی کانیسکان و لە چالاکییەکانی شەڕی گەریلا لە دەشتی شارەزوور بەشداری کردووە.
سەباح محەمەد لەگەڵ دوو هاوەڵەکانی (غازی شێخ محەمەدی برای و جەمال بەنی بنوکی) لە ٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨١، دوای ئەوەی لە گوندی قەیر مارف لە دەشتی شارەزوور کەوتنە بۆسەی هێزێکی یەکێتی نیشتیمانی، شەهید بوون.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان




