ژیاننامە
سلێمان صالح براخاس قادر ناسراو بە (سلێمانی فاتح) لە ساڵی 1947 لە گوندی کانی کاوە سەر بە دەڤەری شێمیران سەر بە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە. گوندنشینێک بوو و کشتوکاڵی دەکرد. قۆناغی سەرەتایی تەواو کرد. ساڵی 1975 پەنای بۆ ئێران بردووە و لە شاری مەریوان و سەرپیل زەهاو نیشتەجێ بووە. سەرەتای ساڵی ١٩٧٦ گەڕایەوە کوردستان، لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٦دا جارێکی دیکە پەنای بۆ ئێران برد و لە شاری مەریوان نیشتەجێ بوو. هاوسەرگیری لەگەڵ مەحبوبە مەعروف کردووە و دوو کوڕ و دوو کچیان بووە (سەرباز، سەلمان، کۆجەر، و بەیان).
لاپەڕەکانی خەبات
لە ساڵی 1963 سلێمان ساڵح براخاس بە سەرکردایەتی حەمە شەمیرانی لە هێزی شامیران پەیوەندی بە پێشمەرگەوە کرد. لەو سەردەمەدا هێزی شامیران هێزێکی سەربەخۆ بوو کە فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕش وەردەگرت و سنووری چالاکییەکانی دەڤەری شامیران و نەورۆڵی بوو. بەڵام دوای تەواوبوونی پێکهاتە سەربازییەکانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٦٥، وەک هێزێکی سەربەخۆ وەک خۆی مایەوە، و خرایە ناو هێزەکانی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
لە شەڕی زامناکۆ لە ساڵی ١٩٧٤ لە دژی سەربازانی ڕێژیم و لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی سەر بە حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٩٨٠ لە دەروازەی دێزلی بە سەختی بریندار بوو. لەساڵی 1975 پەنای بۆ ئێران برد و سەرەتای ساڵی 1976 گەڕایەوە کوردستان، تەنها دیپۆرتی باشووری عێراق کرا. دیسان لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٦ پەنای بۆ ئێران برد و پەیوەندی بە هێزەکانی شامیرانەوە کرد. لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا پۆستی فەرماندەی فەوجی و فەرماندەی کۆمپانیا لە هێزەکانی شامیران بەدەستەوە بووە. لە ساڵی ١٩٨٠ لە سەردەمی شۆڕشی گوڵان پۆستی فەرماندەی فەوجەکەی شامیران وەرگرتووە کە بەشێک بووە لە هێزی هەورامان لە ژێر فەرماندەیی نادر هەورامی. لە ساڵی 1981 دوای ئەوەی پێشمەرگە چیای شارامی کۆنتڕۆڵ کردەوە، ڕژێمی بەعسی دیسانەوە سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بۆردومان کرد و سلێمان ساڵح لە تۆپبارانەکەدا بە سەختی بریندار بوو. هاوڕێ پێشمەرگەکانی گواستویانەتەوە بۆ مەلا خورد، لەوێشەوە بە هەلیکۆپتەرێکی حکومەتی ئێران بە فڕۆکە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران. دوای مانەوەی شەوێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. ناوبراو بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا، تەرمەکەی لە گۆڕستانی شاری مەریوان بەخاک سپێردرا.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




