حەمە موراد باقی ئەمین لە ساڵی 1939 لە شاری تەویلە لە ناحیەی بەیارای ناوچەی هۆرامان لەدایک بووە، گوندنشین بووە و لە بواری کشتوکاڵ و باخداریدا کاری کردووە. قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1966 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لەوێ عەبدولوەهاب ئەترووشی فەرماندەی ئەو هێزە بووە، هەروەها حەمە موراد باقی یەکێک بووە لە پیاوە متمانەپێکراوەکانی فەرماندەی هێزەکە، بۆیە بەردەوام لە نزیک خۆی چالاکیەکانی ئەنجام دەدا. لە شەڕی جووەرتەدا بەشداری کردووە و لەوێ بریندار بووە، هەروەها بەشداری شەڕی جووەرقورنەی کردووە و بۆ جاری دووەم بە سەختی بریندار بووە.
لەساڵی 1969 گوللە بەر سەری کەوت و لەکاتی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لە قەزای پێنجوێن گیانی لەدەستدا.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




