شەهید حەبیب حەمەڕەشید وەهاب لە ساڵی 1939 لە ناحیەی بیارە سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بووە، لە بیارە نیشتەجێ بووە و کاری باخداری کردووە. خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە. هاوسەرگیری لەگەڵ زانووبا عەبدولقادر کردووە، سێ کوڕ و دوو کچیان بووە. دوو کوڕی شەهید بوون (ساحیب لە ساڵی ١٩٨٨) و (هەورامان ساڵی ١٩٩٥).
پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی لیوای هەورامانەوە کردووە، کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە ئەوکات نادر هەورامی فەرماندە بووە. ساڵی 1979 لەگەڵ مەفرەزەیەکی پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی چالاکی لە دەڤەری هەورامان چوو، بەڵام کەوتنە بۆسەیەک کە لەلایەن سوپا و بەکرێگیراوانی جاشەوە دانرابوو. دوای پێکدادانی توند، حەبیب حەمەڕەشید وەهاب بە سەختی بریندار بوو. هەڤاڵانی بەمەبەستی چارەسەر بردیان بۆ ئێران، بەڵام دوای ڕۆژێک بەهۆی سەختی برینەکانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەست دا.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.




