جەبار کاکەخان اللە کەرەم ناسراو بە جەبار حەمەخان جەبارە ڕەش، لە ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی مەمنەوا کە سەر بە ناحیەی نالپەریز لە قەزای پێنجوێن لەدایک بووە. گوندنشینێک بوو لە کشتوکاڵدا کاری دەکرد. قۆناغی سەرەتایی لە گوندی بارزان تەواو کردووە، بۆ تەواوکردنی قۆناغی نێوانیش چووەتە ناحیەی سەیدسادق.
لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێکخراوی سورین، لەناو کۆمیتەی خۆجێیی دەربەندیخانی سەر بە لقی چواری ئەو حزبە، لە قۆناغی ناوەندی بوو، پەیوەندی پێوە کرد. لەو کاتەدا سابیر الله کەرەم بەرپرسی ڕێکخراوی سورین بووە.
هەر لە سەرەتاوە بەهۆی چالاکییەکانیەوە ئاشکرا بوو، لە ساڵی 1979 بەناچاری لە فەوجەکەی شەهید ئەبوبەکر بانی بنوکی سەر بە هێزەکانی سورین، لە چوارچێوەی لیژنەی خۆجێیی دەربەندیخان، بچێتە ڕیزەکانی پێشمەرگە.
لەساڵی 1981 بەشداری شەڕەکانی ڕەزلێ و بارزان، شەڕی دامێنی چیای سورین، شەڕی قەرداغ، شەڕی جۆلان، جگە لە چالاکییەکانی شەڕی گەریلا لە دەشتی شارەزوور.
ڕۆژی 15ی تەمووزی ساڵی 1982، جەبار و پێنج لە هەڤاڵانی پێشمەرگەی لە نێوان گوندەکانی نەهوە و کانیسکان سەر بە قەزای خورماڵ، لە کێڵگەیەکی مین کەوتوونەتە بۆسەیەکەوە. لە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بوون. سەرەتا یەکێک لە هەڤاڵەکانی (کەمال) بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بریندار دەبێت و شوێنی خۆیان بۆ دوژمن ئاشکرا کردووە. پاشان سەربازەکان تەقەیان لێکردن و جەبار چەند فیشەکێک بەرکەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. حەسەنی برای و کەمال توانیان لە ناوچەکە هەڵبێن و هەردووکیان بریندار بوون.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان




