لە تەمەنی گەنجیدا پەیوەندی بە حزبی شیوعی فەرەنساوە کردووە و لە ساڵی ١٩٦٤ لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا سەردانی کوبا دەکات و فیدڵ کاسترۆی ناسیوە. لە ساڵی ١٩٦٦ بەهۆی هەوڵدان بۆ لابردنی سکرتێری حزبی شیوعی فەرەنسا لە حیزب دەرکرا. لە ساڵی ١٩٦٨ دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و لە کاتی شەڕی ناوخۆی نەیجیریا بەناوی خاچی سوورەوە چووە بیافرا.
لە ساڵی 1971 دوای بەدەستهێنانی ئەزمون لە خاچی سووری نێودەوڵەتی، پزیشکی بێسنووری دامەزراند، کە یارمەتی برینداران و نەخۆشەکانی دەدا لەو ناوچانەی کە لەکاتی شەڕی ناوخۆدا لەلایەن حکومەتەکانەوە گەمارۆدرابوون. دواتر بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەکە، پزیشکی بێسنووری بەجێهێشت.
ساڵی ١٩٨٠ ڕێکخراوێکی تری بۆ هەمان مەبەست دامەزراند بە ناوی دکتۆرەکانی جیهان. پزیشکانی... مۆندێساڵی 1980 لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی لوبنان، کاتێک کەمپی پەنابەران لە بەیرووتی ڕۆژهەڵات گەمارۆدرابوو، لە نزیکەوە لەگەڵ پێکهاتەی شیعە و ئیمام موسا ئەلسەدر کاریان کردووە. ساڵی 1983 لەگەڵ دەستەیەک گەیشتە ناوچەی ئالانای نێوان سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و لە نەخۆشخانەیەک کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەی دەبات، چارەسەری بریندار و نەخۆشەکانی کرد. لە ساڵی ١٩٨٦ کاتێک شەڕ لە باشووری کوردستان و بیافرا و ئەسیوپیا و سودان سەریهەڵدا، دکتۆر بێرنارد کۆشنەر چووە بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی لەو ناوچانە زیانیان بەرکەوتووە. لە سۆماڵ، کیسە برنجی دەگەیەنێتە برسێتیەکان بۆ ئەوەی لە مردن ڕزگاریان بکات، ئەو کارانەی وای لێکرد کە ببێتە کەسایەتییەکی خۆشەویست لە سەرانسەری جیهاندا.
لە ساڵی ١٩٨٨ لە سەردەمی سەرۆکایەتی فرانسوا میتران پەیوەندی بە پارتی سۆسیالیستی فەرەنساوە کردووە. لە ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٣ وەک وەزیری تەندروستی لە حکومەتی سۆسیالیستی فەرەنسا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٩٧ بە نوێنەرایەتی فەرەنسا بۆ پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا. هەر لەو ساڵەدا، دوای ماوەی کارکردنی لە پەرلەمانی ئەوروپا، جارێکی دیکە وەک وەزیری تەندروستی دەستنیشانکرایەوە، ئەو پۆستەی تا ساڵی ١٩٩٩ بەدەستیەوە بوو.
لە ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠٠١ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە لە کۆسۆڤۆ. لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٢ جارێکی دیکە وەک وەزیری تەندروستی لە فەرەنسا کاری کردووە.
لە هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا ساڵی ٢٠٠٧، بێرنارد کۆشنەر پشتگیری لە ماری سێگۆلین ڕۆیاڵ کرد لە بەرامبەر نیکۆلاس سارکۆزی. ماری لە هەڵبژاردنەکەدا بە سارکۆزی دۆڕا و دوای پێکهێنانی حکومەت، بێرنارد وەک وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەستنیشانکرا و تا ساڵی ٢٠١٠ لە پۆستەکەیدا مایەوە.
دوکتور بێرنارد کوشنەر بە دۆستێکی نزیکی گەلانی بێ دەوڵەت و نەتەوەی کورد دادەنرێت. ناوبراو بە درێژایی قۆناغە مێژووییە جۆراوجۆرەکان لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە کورد و کوردستان هەڵوێستی وەرگرتووە. بۆ نموونە بەر لە تیرۆرکردنی عەبدولڕەحمان غەسملوو، بێرنارد کوشنەر درکی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی پیلانی تیرۆرکردنی دادەڕێژێت و ئامۆژگاری کرد کە وریا بێت و لە کاتی سەفەردا پاسەوانێکی یاوەری بێت. دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی ئەنفال، پزیشکانی بێ سنوور توانیان بگەنە ناوچە ئازادکراوەکان و هاوکاریی پزیشکی پێشکەش بە هێزی پێشمەرگە بکەن. سەرۆکی ڕێکخراوەکە، بێرنارد کۆشنەر، دۆستی نزیکی کورد، لەگەڵ فرێدریک تیسۆ، بوونە پایەی پشتیوانی بۆ کوردستان.
لە ساڵی 1991 و دوابەدوای کۆچی بەرفراوانی خەڵکی باشووری کوردستان، بێرنارد کوشنەر و دکتۆر فرێدریک تیسۆ ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە داڕشتنی بڕیاری ژمارە 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕین لە باشووری کوردستان.
دوابەدوای ئازادکردنی عێراق، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فەرەنسا چووە قۆناغێکی بەهێزترەوە. بێرنارد کۆشنەر، وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی فەرەنسا، ڕۆڵی سەرەکی بینی و لە 1ی حوزەیرانی 2008 بە فەرمی نوێنەرایەتی فەرەنسای لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردەوە، هەنگاوێک کە سەرۆک کۆمار پێشوازی لێکرد. مەسعوود بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی.
لە مانگی ئایاری ساڵی 2010 لەسەر بانگهێشتی بێرنارد کوشنەر، فیلمی "پشیلە ئێرانییەکان" لە سینەمای وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە پاریس نمایشکرا، کە 500 بەرپرسی فەرهەنگی و سیاسی فەرەنسی، نوێنەری میدیا و ڕاوێژکارانی فەرەنسی ئامادەبوون. دکتۆر بێرنارد کوشنەر، دیپلۆماتکار و سیاسەتمەداری بەناوبانگی فەرەنسی و نێودەوڵەتی، و لایەنگری دۆزی کورد، لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٣، لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە خەڵاتی مەدالیای بارزانی پێبەخشرا. مەسعوود بارزانی بۆ خزمەت و هەوڵەکانی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

