لەدایک بوون ئیدیت مۆبێتمادام کۆگیرا لە ساڵی ١٩٤٠ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی ئابوورییە لە زانکۆی پانتێۆن لە پاریس، هاوسەری کریس کۆگیرای ڕۆژهەڵاتناسی فەرەنسی بووە.
لە ساڵی ١٩٦٩ەوە وەک ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر کاری کردووە، لەگەڵ هاوسەرەکەی کریس کوجیرا هاوبەشی دامەزراندنی دامەزراوەی فریلانس بووە. فریلانسڕۆژنامەنووسێک کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا نیشتەجێیە. شارەزایەک لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد. ساڵی 1971 لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی فەڕەنسی و جیهانیدا کۆمەڵێک وتار لەبارەی کوردستانەوە بڵاودەکاتەوە.
ئیدیت مۆبێت کۆجیرا لەگەڵ هاوسەرەکەی کریس کۆجیرا هاوکاری کردووە لە چەندین پڕۆژەی توێژینەوەدا. چەندین جار سەردانی کوردستانی کردووە و خاوەنی کۆمەڵە وێنەیەکی بەرفراوان و ئەرشیفێکی دەوڵەمەند بووە کە پرسی کورد و کوردستان بە گشتی بەڵگەی لەسەر بووە. کریس کۆجیرا هاوسەرەکەی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ئەرشیفەکەی و وێنەکانی ناو کتێبەکانی وەرگرتووە. هەروەها خاتوو کۆجیرە ڕۆژنامەنووسێکی بەتوانا بوو کە کامێراکەی بەکارهێنا بۆ ئاشکراکردنی وێرانکاری قەڵادزێ و تاوانەکانی حکومەتی عێراق و سەدام حسێن بۆ جیهان.
منیش ئامادە بووم ئیدیت مۆبێت کۆنگرەی سێزدەیەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک میوان لە 11 تا 18ی کانوونی دووەمی 2010، مەدالیای بارزانی وەرگرت و لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پێبەخشرا. مەسعوود بارزانی بۆ ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کورد و کوردستانی کرد.
بەرهەمەکانی:
1- ئێرترە ١٩٩٤
2- مێژووی کوردستان 2007
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەسەڵاتی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان

