ئه‌م په‌رتووكه لە دوو بەرگ پێکدێت و به شێوه‌یه‌كی گشتی باس له مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات و بابه‌ته‌كانی به‌پێی كات و ڕووداوه‌كان ڕێكخراون.
به‌رگی یه‌كه‌می په‌رتووكه له پێشه‌كییه‌ك و وته‌یه‌كی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ناوونیشانی ((پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ترێك بۆ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستان)) و ((وته‌یه‌كی كورت بۆ خه‌باتێكی دوور و درێژ)) له نووسینی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووه.
په‌رتووكه‌كه باس له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می پارتی دیموكراتی كورد ده‌كات كه په‌یمانی میللی پارتی دیموكراتی كورد و پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب له‌خۆ ده‌گرێت، باسی چوونی مه‌لامسته‌فا بارزانی بۆ یه‌كێتی سۆڤییه‌ت و كۆنفڕانسی گشتی باكۆ ساڵی ١٩٤٨ و ده‌قی وتاری مه‌لامسته‌فا بارزانی له كۆنفڕانسه‌كه، كۆنفراسی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردی عێراق ساڵی ١٩٥٠ده‌كات.
باسی به‌ستنی كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموكراتی كورد له ساڵی ١٩٥١كه په‌یمانی میللی پاری دیموكراتی كوردی عیراق و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردی عێراق له‌خۆ ده‌گرێت.
باسی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی ١٩٥٣و په‌یڕه‌وی ناوه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره، كۆنگره‌ی چواره‌می ساڵی ١٩٥٩و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره، كۆنگره‌ی پێنجه‌م و قۆناغی كاری ئاشكه‌را و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره و بڕیاره سیاسییه‌كانی كۆنگره ده‌كات.
هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول ساڵی ١٩٦١، كۆنگره‌ی گشتی كۆیه ساڵی ١٩٦٣، كۆنفڕانسی ماوه‌تی پارتی ساڵی ١٩٦٤، كۆنگره‌ی شه‌شه‌می حزب ساڵی ١٩٦٤په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره و بڕیاره‌كان، دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستان.
كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی ساڵی ١٩٦٦كه ڕاپۆرت سیاسی كۆنگره و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره و به‌یانی كۆتایهیاتتنی كۆنگره‌ی له‌خۆ ده‌گرێت. كۆنفڕانسی سه‌ربازی كانی سماق ساڵی ١٩٦٧.
كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی ساڵی ١٩٧٠كه وتاری سه‌رۆك مستەفا بارزانی، ده‌قی سیاسی كۆنگره و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوخۆی په‌سه‌نكراوی حزب، دوابه‌یانی كۆنگره و لیستی ناوی میوانانی كۆنگره له‌خۆ ده‌گرێت.
باسی كۆنفڕانسی ڕامیاری- له‌شكری له چۆمان ١٩٧٣، نسكۆی شۆڕشی ئەیلوولی ئاداری ساڵی ١٩٧٥‌و كۆبوونه‌وه‌كان، دامه‌زراندنی سه‌ركردایه‌تی كاتی ساڵی ١٩٧٥‌و كۆبوونه‌وه‌كان، كۆنفڕانسی به‌رلینی سه‌ركردایه‌تی كاتی ساڵی ١٩٧٦و بڕیاره سیاسییه‌كانی كۆنفڕانس، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی شاوانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتی ساڵی ١٩٧٩ده‌كات.
كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی ساڵی ١٩٧٩كه ڕاپۆرتی سیاسی و عه‌سكه‌ری، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره، به‌لاغی كۆتایی كۆنگره له‌خۆ ده‌گرێت.
كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی ١٩٨٩كه ده‌قی ڕاپۆرتی سیاسی په‌سه‌ندكراوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناخۆی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە