
بەشی دووەمی باسی شۆڕشی گەلی کورد له کوردستانی عێراق له ماوەی دوای جەنگی دووەمی جیهانی له پێناو سەربەخۆیی نەتەوەیی، ڕووخاندنی ڕژێمی پاشایەتی و دامەزراندنی سیستەمی کۆماری دەکات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت وەک شۆڕشی چەکداریی کوردی عێراق به سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی لەپێناو سەربەخۆیی نەتەوەیی له ساڵانی ١٩٤٣ و ١٩٤٥، بەشداریکردنی هێزه دیموکراتخوازەکانی گەلی کوردی عێراق له خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کوردی ئێران، پارته دیموکراتییه کوردستانییەکان و ڕێکخراوه كۆمەڵايەتييەكان له عێراق له کات و دوای جەنگی دووەمی جیهانی.
بەشی سێیەمی پەرتووکەکە لە بارەی پارتی دیموکراتی کوردستان، هێزی ڕێکخەر و سەرکردایەتیکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی له کوردستانی عێراق لەپێناو بەدەستهێنانی مافه نەتەوەییەکانی گەلی کوردە و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت وەک دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و پڕۆگرامه سیاسییەکەی، بەشداریکردنی گەلی کورد بە ڕابەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پاراستنی کۆماری عێراق، ئاڵۆزبوونی بارودۆخ لە کۆماری عێراق و خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان دژی کۆنەپەرستان لە ماوەی نێوان ساڵانی (١٩٥٩-١٩٦٣)دا، دەکات.