ئه‌م په‌رتووكه له پێشه‌كییه‌ك و چوار به‌ش كه به شێوه‌ی خاڵبه‌ندی پۆلین كراوه و ده‌رئه‌نجامێك پێكدێت.
به‌شی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه به‌گشتی باس له بنه‌مای مافی چاره‌ی خۆنووسین له ڕووی بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مێژووی پیشینه‌ی گه‌لی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافه و، ڕەگهزه سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای ده‌ستووری عێراقی په‌یوه‌ست به سیسته‌می فیدرالی حكومه‌ت و مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ، چۆنیه‌تی حوكمڕانی حكومه‌تی فیدرالی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ده‌كات و، چوار ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت كهئاماژە به گرنگی ئه‌م په‌رتووكه و ڕێبازی توێژینه‌وه‌كه‌ی، پێناسه‌ی زاراوه كردارییه‌كان و چوارچێوه‌ی بیردۆزی ده‌كات.
به‌شی دووه‌می له باره‌ی ڕاپرسی وه‌كو ئامرازێك بۆ جێبه‌جێكردنی بنه‌مای مافی چاره‌ی خۆنووسینه و له شه‌ش ته‌وه‌ر پێكدێت، چه‌مكی ڕاپرسی، بنچینه‌كانی ڕاپرسی، ڕاپرسی و دیموكراسییه‌ت، سه‌روه‌ری ڕاپرسییه‌كان له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستووریدا، ڕاپرسی وه‌كو ئامرازێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه.
به‌شی سێیه‌می ئه‌م په‌رتووكه باس له مێژووی هه‌رێمی كوردستان و مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كات كه سێ بابه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، پێشینه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی كورد له عێراقدا، ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌شی چواره‌می له باره‌ی یاساییبوونی ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسینه، كه هه‌شت ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، پێناسه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین، مافی چاره‌ی خۆنووسین و داگیركاری، یاسای نێوده‌وڵه‌تی و پێوه‌ره شیاوه‌كانی به‌ده‌وڵه‌تبوون، دانپێدانانی ده‌وڵه‌تان، جیابوونه‌وه له ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ڕێبازی سه‌روه‌ری به‌ده‌ستهاتوو وه‌كو جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین، هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ یاساییبوونی ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان له ڕوانگه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ساڵی ٢٠٠٥ەوه.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە