داستانی کۆڕێ شانازیی نەتەوەیەک

ناو: داستانی کۆڕێ شانازیی نەتەوەیەک
نووسەر: میرزا ئیبراهیم قادر
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٢

ئەم پەرتووکە لە پێشەکییەک و سێ بەش و پاشکۆ و دۆکیۆمینتەکان و وێنە پێکدێت، بابەتی بەشەکانی بەپێی ساڵ و ڕووداوەکان ڕێکخراوە.

بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە بە گشتی باسی دۆزی کورد و ‌حکومەتەکانی عێراق دەکات، کە بابەتەکانی شۆڕشی ١٤ی تەمووز و سەردەمی کۆماری یەکەم، بارودۆخی کوردستان لە قۆناغی پاش عەبدولکەریم قاسم و دوای کودەتای ١٧ی تەمووزی ساڵی ١٩٦٨، شۆڕشی ئەیلوول وەرچەرخانێک لە مێژووی خەباتی چەکداری کورد، ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠، هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، بەرەی کوردستانی سەرەتای قۆناغی ئاشتەوایی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، بیرۆکەی ڕاپەڕین و هەوڵێک بۆ خۆئامادەکردن، ڕاپەڕینی ١٩٩١ و پەلامار و لەشکرکێشییەکانی سوپای عێراق بۆ داگیرکردنەوەی کوردستان، لەخۆ دەگرێت.

بەشی دووەمی پەرتووکەکە باسی شەڕی کۆڕێ دەکات، کە هێرشەکانی سوپای عێراق بەرەو کۆڕێ و پلانی یەکەم هێرش بۆ زنجیرە چیاکانی سەر کۆڕێ، هێرشی پێچەوانەی پێشمەرگە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای عێراق و پلانی دووەمی هێرش بۆ دەربەندی کۆڕێ، هۆکارەکانی سەرکەوتنی پێشمەرگە لە شەڕی کۆڕێ، دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق، دانوستانی نێوان بەرەی کوردستانی و حکومەتی عێراق ساڵی ١٩٩١، بڕیاری ٨٨٦ و نەوای ئارام بۆ کورد و ئەنجامەکەی، لەخۆ دەگرێت.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە