ئه‌م په‌رتووكه ژماره‌ی 10ی زنجیره په‌رتووكه‌كانی (60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ (1961-1975))ه و جگه له پێشه‌كییه‌كه‌ی له به‌شێكی سه‌ربه‌خۆدا كه به گشتی باس له جوگرافیا و ئاین و زمان و مێژووی كورد و ڕووداوه‌كانی پێش ساڵی 1931 ده‌كات و له پێنج به‌ش و دواوته پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه باسی مەلا مستەفا بارزانی و ڕووداوه‌كانی ساڵانی (1931-1958) ده‌كات كه شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان ساڵی 1931، كورد و كوده‌تای به‌كر سدقی ساڵی 1936، په‌یمانی سهعهدئاباد ساڵی 1937، جه‌نگی دووه‌می جیهانی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كورد ساڵانی (1939-1945) له‌وان قه‌یرانی ئابووری و جه‌نگ له كوردستان، شۆڕشی دووه‌می بارزان ساڵی (1943-1945)، كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆڵی بارزانی له مه‌هاباد، پارت و كۆمه‌ڵه ڕامیارییه‌كان، ڕووداوه ڕامیارییه‌كانی عێراق له شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958 و ڕۆڵی كورد له‌و ڕووداوه‌دا، وه‌سبه‌ی كانونی دوومی 1948، په‌یمانی به‌غدا و دامه‌زراندنی به‌ره‌ی نیشتمانی له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌شی دووه‌می له‌باره‌ی مەلا مستەفا بارزانی و كێشه‌ی كورد له سه‌رده‌می كۆماری‌دا نێوان ساڵانی(1958-1968)ه كه باس له شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958 و هه‌ڵوێستی كورد له‌و شۆڕشه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی شه‌واف و ڕووداوه‌كانی كه‌ركووك، ناكۆكییه‌كانی نێوان عه‌بدولكه‌ریم قاسم و كورد، هۆكاره‌كانی شۆڕش و كۆده‌تای 8ی شوباتی ساڵی 1963، شكستهێنانی دانوستاندن و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، كوده‌تای 18ی تشرینی دووه‌می 1963، ماوه‌ی عه‌بدولسه‌لام و واژۆكردنی ئاگربه‌ست، سه‌رده‌می عه‌بدولڕه‌حمان عارف و كورد، شه‌ڕی هه‌ندرێن و به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی (به‌یانی حوزه‌یران) ده‌كات.
به‌شی سێیه‌می باس له مەلا مستەفا بارزانی و دۆزی كورد ده‌كات له سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وای به‌عسدا له نێوان ساڵانی(1968-1975) كه كوده‌تای ته‌موز و كورد ساڵی 1968، به‌یاننامه‌ی 11ی ئادار و پاش به‌یاننامه‌كه ساڵی 1970، به‌ره‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتووخواز، ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ساڵی 1975 و كێشه‌ی كه‌ركووك له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌شی چواره‌می باسی دروستبوون و ئامانجه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌ركردایه‌تی مەلا مستەفا بارزانی ده‌كات، چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆ ده‌گرێت له‌وان پارتی و شۆرشی ته‌موزی 1958، به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م و چالاكییه ئاشكراكانی حزب، كه‌رتبوون و جیابوونه‌وه‌ی حزب، به‌ستنی كۆنگره‌كانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و جیابووه‌كان، كوده‌تای 17ی ته‌موزی 1968 و پارتی، به‌ستنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م، پارتی و یاسای حوكمیزاتی، په‌یوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان به پارته نشتیمانییهكانهوه، هه‌ڵوێستی به‌عس به‌رامبه‌ر شۆرشی 11ی ئه‌یلوولی 1961، په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌ڵوێستی پارتی نیشتمانی له‌سه‌ر دۆزی كورد.
به‌شی پێنجه‌می باس له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان و كورد ده‌كات كه له‌وان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی وه‌كو ئێران و توركیا، میسر، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئیسرائیله، باسی كێشه‌ی كورد و په‌ره‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و بیری نه‌ته‌وه‌یی و كێشه‌ی كورد و هه‌ڵوێستی كورد به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌كانی عه‌ره‌ب بۆ یه‌كپارچه‌یی ده‌كات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە