ئەم پەرتووکە لە دەروازە و پێنج بەش و ئەلبومی وێنەکان پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی باس لە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول و هۆکارەکانی دەکات، سێ تەوەر لە بارەی هەوڵە ئاشتیخوازەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەدامەزراوەکردنی شۆڕشی ئەیلوول، هەموارکردنەوەی دەستووری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستان، لەخۆ دەگرێت.
به‌شی دووه‌می په‌رتووكه‌كه باسی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتنه‌كانی شۆڕش له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كات، له سێ ته‌وه‌ر پێكدێت كه باس له ئامانجی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له ڕێككه‌وتنه‌كان، شه‌ڕە به‌رگرییه‌كانی به‌ر له ڕێككه‌وتنی ١١ی ئادار و ڕێككه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی ١١ی ئاداری١٩٧٠ ده‌كات.
به‌شی سێیه‌می له باره‌ی پێكهاته‌ی سه‌ربازی شۆڕشی ئه‌یلووله، كه پێنج ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت و تهوهركان باس له بڕیاری دروستكردنی پاسه‌وانی سنوور، له‌شكری یه‌ك و دوو و سێ له ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٧٤ و هه‌رسێ له‌شكری شۆڕشی ئهیلوول له ساڵی ١٩٧٤ تا ١٩٧٥، ده‌كات.
به‌شی چوواره‌می ئه‌م په‌رتووكه باسی پاشگه‌زبوونه‌وه و هه‌وڵه تیرۆركارییهكانی حكومه‌ت ده‌كات، نۆ ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت كه له باره‌ی تیرۆر چه‌كی ده‌ستی دوژمن دژ به سه‌ركردایه‌تی شۆڕش، هه‌وڵی تیرۆركردنی ئیدریس بارزانی، بڕیاری یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه، گۆڕینه‌وه‌ی نامه له نێوان مه‌لامسته‌فا بارزانی و سه‌ركردایه‌تی عێراق، پیلانی تیرۆركردنی مسته‌فا بارزانی، مانۆره‌كانی حزبی به‌عس، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ له‌باربردنی ڕێككه‌وتنی ١١ی ئادار، هه‌وڵه ئاشتیخوازه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد، پێكهێنانی داموده‌زگا ئیداریی و سه‌ربازییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری شۆڕش.
به‌شی پێنجه‌می له باره‌ی له‌شكركێشی و هێرشه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ر كوردستانه كه له پانزده ته‌وه‌ر پێكدێت و، باس له ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای عێراق بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان، بنه‌ماكانی به‌رگری، شهڕەكانی سنووری له‌شكری (١)ی بادینان، شهڕەكانی سنووری له‌شكری (٢)ی هه‌ولێر، شهڕەكانی سنووری له‌شكری سێ، پێكهێنانی ده‌سته‌ی پیلاندانانی سه‌ربازی، دوو نامه‌ی ئیدریس بارزانی بۆ مه‌سعود بارزانی، زیانه‌كانی سوپای عێراق له ١١/٣/١٩٧٤ تا ١١/٣/١٩٧٥، هۆكاری شكستی سوپای عێراق به‌رامبه‌ر شۆڕشی ئهیلوول، نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول و گه‌له‌كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌قی ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زایر له نێوان حكومه‌تی ئێران و عێراق، پرۆتۆكۆلی دووباره نه‌خشه‌كێشانی سنووری وشكانی، پرۆتۆكۆلی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایش له سه‌ر سنووری عێراق- ئێران، لیستی ناوی ئه‌فسه‌رانی به‌شداربووی شۆڕشی ئهیلوول و چه‌ند زانیارییه‌كی په‌یوه‌ست به كات و پله سه‌ربازییه‌كان، ده‌كات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە