کۆبەرهەمی مەجید ئاسنگەر (٢)

ناو: کۆبەرهەمی مەجید ئاسنگەر (٢)
نووسەر: د. بۆتان مەجید ئاسنگەر - د. جۆشان مەجید ئاسنگەر
زمان: کوردی
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٥

ئه‌م په‌رتووكه‌ هەشت به‌رگ لەخۆدەگرێت‌ لە بارەی کۆبەرهەمی مامۆستا مەجید ئاسنگەر، کە لە چیڕۆک و شیعر و شانۆ و وتاری جۆراوجۆر و سەربوردەی ڕووداوەکان پێکدێت.

بەرگی دووەمی تایبەت کراوە بە وتار و دیمانەکانی مامۆستا مەجید ئاسنگەر و بە شێوەی بابەت ڕێکخراوە، وتارەکانی بە گشتی لەبارەی یەکێتی ماموستایان، پارتی قوتابخانەی خەبات و ڕەوشت بەرزی، سەرۆک بارزانی نەمر، شاری کۆیە، پڕۆتۆکۆلەکانی پەرلەمانی کوردستان و سروود و شیعرە. دیمانەکانی لەگەڵ گۆڤاری ڕامان و ڕۆژنامەی برایەتی و ئاسۆی پەروەردەیی، ستایل، ڕۆژنامەی بەدرخان و کوردستان تی ڤی خراوەتەڕوو. هەروەها مەجید ئاسنگەر لە دیدی نووسەر و کەسایەتییەکانی وەک مومتاز حەیدەری، کەریم شارەزا، پۆڵا نانەوازادە، پ.د. عەلی مەحمود جوکل، فازیڵ شەوڕۆ، حەمە کەریم هەورامی، کازم کۆیی، تاریق جامباز، زاگرۆس ئەحمەد کەمال، شۆڕش عەزیز بێتوشی و پێشڕەوی سەید برایم، لەم بەرگەدا باس کراوە.

داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە