یونس عەبدولعەزیز تەها پیرداوت

یونس عەبدولعەزیز پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە دەڤەری زورگەزراوی شەهید دەبێت.


شەهید یونس عەبدولعەزیز لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی قورشاغلۆی سەربە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، یونس عەبدولعەزیز خێزاندار بووە و خێزانی ناوی بەهیە سابر بووە و خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچ بووە.

ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی کردووە بە شانەی نهێنی ڕێکخستنی شەهید خدر سوارە کە سەربە ڕێکخراوی قەرەچوغی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٨٥ و لە شۆڕشی گوڵان بۆتە پێشمەرگە لە ڕێکخراوی قەرەچوغی سەربە لێژنەی ناوچەی مەخموری لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەشداری شەڕی قوشتەپە، شەڕی مەخمور، مەفرەزەی پارتیزانی کردووە.

لە ٢٦ی ئابی ١٩٨٦ لە دەڤەری زورگە زراوی سەربە پارێزگای هەولێر، یونس عەبدولعەزیز و دەستەیەک هاوسەنگەری کەوتوونەتە بەر هێرشی بۆردومانی فڕۆکەی ڕژێمی بەعس و یونس عەبدولعەزیز شەهید بووە و هاوکات لەگەڵی چەند هاوسەنگەرێکی بە ناوەکانی ئەمیر عەبدولوەهاب، عەبدولئەمیر باقرتەیی، عەبدولوەهاب باقرتەیی شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر