یاسین سەعید عەبدولڕەحمان سەعید

یاسین سەعید عەبدولڕەحمان سەعید، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٩ شەهید بووە.


شەهید یاسین سەعید عەبدولڕەحمان سەعید، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی جاسەنەی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خویندووە. سەڵت بووە. 

ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی چوار بە فەرماندەیی سوارە فەتاح سەر بە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە.

لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٩ یاسین سەعید و هاوسەنگەرانی هێرشیان کردووە بۆ گرتنەوەی ڕەباییەی گردی جاسەنە، کە سەربازانی سوپاى عێراق و جاشە کۆڵوانە سورەکانی تێدا بووە، لە ئەنجامدا یاسین سەعید بە فیشەکی کۆڵوانە سورەکان شەهید بووە. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین ڕەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. ڕۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

هیمەت پیرۆ حوسێن

هیمەت پیرۆ حوسێن، ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستانەوە کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە ڕۆژی ٥ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد تەها عەلی

ئەحمەد تەها عەلی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، لە ٢٨ى ئایارى ١٩٩٤ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

عەلی ساڵح تەمەر ماواتی

عەلی ساڵح تەمەر، ناسراو (عەلی ساڵح ماواتی)، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی ماواتا لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٤ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وریا قاسم یەحیا ئەرگۆشی

وریا قاسم یەحیا، ساڵى ١٩٧٩ لە شارى کاشانی پارێزگاى ئەسفەهانی وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بووەتە پێشمەرگە، لە ١٧ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر