یاسین حەمەد ئەمین حەسەن عەوڵا

یاسین حەمەدئەمین حەسەن عەوڵا، ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەرووی عومەر ئاغا لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید یاسین حەمەدئەمین حەسەن عەوڵا، ساڵی ١٩٥٧ لە هەرمکی سەربە دەڤەری بێتواتە لە دایکبووە، دانیشتووی گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر بووە، تا قۆناغی پۆلی پێنجەمی ئامادەیی خوێندوویه‌تی.


خەباتنامە

شه‌هید یاسین حەمەدئەمین حەسەن عەوڵا، ساڵی ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌كات، لە قۆناغەکانی خوێندنی ئامادەیی سەرقاڵی کاری ڕێکخستنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە قوتابخانەکەیان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌، بە هاوکاری هاوپۆلێکی بە ناوی یوسف کە ناسراوە بە حاکم یوسف هەروەها شەش مامۆستای قوتابخانەکەیان کە پەیوەندیان لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەبووە.

ساڵی ١٩٧٤ هێزێکی ئەمنی ڕژێمی به‌عس له‌ هەولێر چواردەووڕی قوتابخانەکەیان دەگرن و هەر شەش مامۆستاکە دەستگیر ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌كاتی ده‌سگیركردنی مامۆستاكان هه‌واڵ به‌ یاسین و یوسف ده‌گات كه‌وا ئه‌وانیش له‌لیستی داواكراون بوونه‌، بۆیه‌ هه‌ر زوو شار جێده‌هێڵن و په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هەرشەش مامۆستاکە لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە ده‌درێن.

شه‌هید یاسین خۆی دەگەیەنێتە حاجی ئومەران، پەیوەندی بە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌ و بۆتە پێشمەرگە، هەر لەهەمان ساڵدا بە بریاری فارس باوە، یاسین و دوو هاوسەنگەری بۆ ئەنجامدانی چالاکی نهێنی دەگەڕێنەوە شاری هەولێر، دوای بەئەنجام گەیاندنی چالاکیەکەیان ویستویانە بچن بۆ گەڕەکی سێتاقان بۆ بردنی هەندێک پێداویستی لە ماڵەکانیاندا و گەیاندنی پەیامێکی فارس باوە بە کەسێکی نزیکی فارس باوە، بەڵام کە نزیکی گەڕەک دەبنەوە دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێم و دوای ڕووبەڕووبوونەوە دوو له‌ هاوسەنگەرانی شه‌هید یاسین له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ڕژێم شه‌هید ده‌كرێن و یاسین خۆی لە بۆسەکە دەرباز دەکات و دەگەڕێتەوە شاخ.

پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ چالاكیه‌كه‌ دەگوازڕێتەوە بۆ بەشی تۆپخانەو لەلای مەحەمەد شەوقی دڕێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی ده‌دات و کراوەتە بەکارهێنەری چەکی دوورهاوێژ لە جۆری تۆپ. 

لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەرووی عومەر ئاغا لە ڕووبەڕووبوونەوەو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێڕشێكی سەربازانی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر