کەمال عەباس خەلکانی

کەمال عەباس حەسەن، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وەڵاتی ئێران بووە، بەشداری شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ٢٠٢٢ مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


ژیاننامە:

کەمال عەباس حەسەن، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی خەلکان سەربە قەزای رواندزی پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی خۆی لە رواندز خوێندووە، بە هۆی شەڕ و ناڵەباری و بوردۆمانەکانی سوپای عێراق و هێرشەکانی بۆ سەر شۆڕش ئەیلوول باوکی ناچار بووە بەردەوام مالەکەی خۆی بگوازێتەوە ناوچەکانی تر، لەوانەش:  گوندەکانی زەروان، بەرسیرین، شێرکاوە، ماوان، ناوکێلەکان، پاشکۆزە، پردی زەرد، گەڵالە و بەم هۆیەوە نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات، لە شۆڕشی ئەیلوول باوکی شەهید بووە، دوای نسکۆی ١٩٧٥ی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە. ساڵی ١٩٨١ ژیانی هاوسەرگێری پێکهێناوە، ساڵی ١٩٩١ و دوای ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان گەراوتەوە باشووری کوردستان.


خەباتنامە:

کەمال عەباس حەسەن، ساڵی ١٩٦٩ لە ڕێگای مامی خدر حەسەن خەلکانی، پێشمەرگە و هەڤاڵی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، هاتووتە نێو ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و بووتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وەڵاتی ئێران بووە، سەرەتای شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) بووتەوە پێشمەرگە و بەردەوامی بە خەباتی خۆی داوە لە هێزی بارزان، لە ماوەی پێشمەرگایەتی و بەشداری چەندین شەڕی کردووە و لەوانەش شەڕەکانی سەرتیز، گۆرەز، گەروی عومەر ئاغا، حاجی ئۆمەران، میرگەسۆر، دەشتی بەرازگر، کانیە ڕەش خواکوڕک، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی سەرتیز بریندار بوو، ساڵی ١٩٨٣ و لە بۆسەیەکی چەکداری دوژمنان بریندار بووە و سەرەرای بریندار توانی هەڤاڵانی خۆی بپارێزێ و لەو بۆسەیە دەربازیان بکات کە بەم هۆیەوە لە لایەن سەرۆک مسعود بارزانی خەلات کراوە، ساڵی ١٩٩٧ و لە شەڕی چیای سەقەر لە سیدەکان بەسەختی بریندار بوو، بەشداری لە شەڕی ناوخۆ کردووە (١٩٩٤- ١٩٩٨)، پاراستنی دەسەڵات سەروەری یاسا لەگەڵ پەکەکە (١٩٩٢- ١٩٩٩)، هەروەها بەشداری شەڕی داعش و حەشدی شەعبی کردووە لە نێوان ساڵانی (٢٠١٤-٢٠١٧)، ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە شاری دهۆک بە هۆی خەبات و خزمەتی بۆ رزگاری کورد و کوردستان و رێبازی بارزانی نەمر لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێبەخشراوە.


سه‌رچاوه‌:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر