بەڕێوەچوونى کۆنگرە:
کۆنگرەى چواردەی یەکێتى قوتابیانى کوردستان، له ڕۆژانی ٣ و ٤ی تشـرینی دووه‌می ٢٠١٢، له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵای شاری هه‌ولێر، بە چاودێری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به دروشمی (دوێنی خه‌بات، ئه‌مڕۆ زانست، سبه‌ی داهێنان) و بە ئامادەبوونى فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بەسترا١.
دواى خوێندنەوەى پەیڤى ئامادەبووان و ئامادەکردنى ڕاپۆرتى لێژنە ڕاسپێردراوەکان، بە دەنگى ئەندامانى کۆنگرە سکرتێر و ئەندامانى سکرتاریەت بەم شێوەیەى خوارەوە هەڵبژێردران:
١- فاتیح محه‌مه‌د كاكه ئه‌حمه‌د ناسراو به فاتیح مه‌وله‌وی زاده- سكرتێر
٢- ئه‌حمه‌د بژار فازڵ
٣- كۆڤان عیسا به‌هائه‌دین
٤- حه‌سه‌ن عالیدین
٥- هیوا مه‌جید
٦- سلێمان موحسێن
٧- شه‌ریف فه‌تاح
٨- سه‌ربه‌ست سهفتی٢.
پهیكەری نوێ ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بریتی بووه له هۆبه، لێژنه‌ی قوتابخانه و لێژنه‌ی زانكۆ و په‌یمانگا، لێژنه‌ی ناوچه، لق، مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و سكرتێر٣:
سەرچاوه و پەراوێز
١- كۆنگره‌ی 14 هه‌می یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره 4186، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، 4ی تشـرینی دووه‌می 2012ز، ل ل 1، 3-4؛ خه‌بات زه‌نگه‌نه، به چاودێری سه‌رۆك و ئاماده‌بوونی سكرتێری مه‌كته‌ب سیاسی، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره 4186، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، 4ی تشرینی دووه‌می 2012ز، ل 1.
٢- سیروان عثمان، مێژووێکى پرشنگدار و کاروانێکى نەپساوە، (هەولێر- چاپخانەى وەزارەتى رۆشنبیرى- ٢٠١٤)، ل ٥٣.
٣- كارنامه و پهیڕەوی ناوخۆی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌م، (هه‌ولێر، مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ـ 2012ز)، ل ل ١-١٠.