کریس کۆچێرا

پۆل مۆبێت ناسراو بە کر لە ساڵى ١٩٦٦ەوە کارى ڕۆژنامەنووسی کردووە، شارەزاییەکى باشى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەتایبەتى پرسی کورد هەبوو، لە سەرەتایی کارکردنى تاکو ساڵى ١٩٧١ زیاتر لە ١٣٠ ڕیپۆرتاژی لەسەر پرسى کورد لە ڕۆژنامە، گۆڤارە فەڕەنسى و نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە، ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەى ١٣ى پارتى دیموکراتى کوردستان بەهۆى ئەو خزمەتانەى پێشکەشى کورد و کوردستانى کردبوو، لەلایەن سەرۆک مەسعو بارزانى میدالیاى بارزانى نەمرى پێ بەخشراوە.


پۆل مۆبێت (Paul Maubec)، ناسراو بە کریس کۆچێرا (Chris Kutschera)، ڕۆژنامەنووس و توێژەری فەڕەنسا لە ١٣ى ئایارى ١٩٣٨ لە شارى نۆرماندى(Normaundie) هەرێمى نیوستریاى وڵاتى فەڕەنسا لەدایک بووە، قۆناغەکانى خوێندنى هەر لەو شارە تەواو کردووە، پاشان لە کۆلێژى پزیشکى وەرگیراوە، بەڵام خوێندنەکەى لە کۆلێژى پزیشکى تەواو نەکردووە و چۆتە زانکۆى سۆربۆن لە پاریسی پایتەختى فەڕەنسا و بەشى زانستە سیاسییەکانى لەو زانکۆیە تەواو کردووە. لەگەڵ ئێدێت مۆبێت ژیانى هاوسەرگیرى پێکهێناوە. لە نیۆیورک و مەکسیک و گواتمالا ژیاوە. لە ٣١ى تەمووزى ٢٠١٧ کۆچى دوایی کردووە.

  لە ساڵى ١٩٦٦ەوە کارى ڕۆژنامەنووسى دەکات، لەگەڵ مەدام کۆچێراى هاوسەرى دەزگاى سەربەخۆی( فرى لانس  Free lance)ى بۆ کارى ڕۆژنامەنووسى لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا دامەزراندووە، شارەزاییەکى باشى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەتایبەتى پرسی کورد هەبوو، لە سەرەتایی کارکردنى تاکو ساڵى ١٩٧١ زیاتر لە ١٣٠ ڕیپۆرتاژی لەسەر پرسى کورد لە ڕۆژنامە و گۆڤارە فەڕەنسى و نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵ هەریەکێک لە سەرکردە کوردەکان وەک: مەلا مستەفا بارزانی، مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، دارا توفیق، جەلال تاڵەبانی و هۆشیار زێباری و بەرهەم ساڵح چاوپێکەوتنى ڕۆژنامەوانى ئەنجام داوە.

 کریس کۆچێرا، چەندین جار سەردانى کوردستانى کردووە و لە نزیکەوە توێژینەوەى لەسەر ژیان و بەسەرهاتەکانى نەتەوەى کورد کردووە، لەسەردەمى دەسەڵاتدارییەتى سەدام حسێن ئێش و ئازارەکانى نەتەوەى کوردى بە گوێی ڕاى گشتى جیهان گەیاندووە.

کریس کۆچێرا،لە ڕۆژانى ١١- ١٨ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ وەک میوان بەشدارى کۆنگرەى ١٣ى پارتى دیموکراتى کوردستانى کردووە، بەهۆى ئەو خزمەتانەى پێشکەشى کورد و کوردستانى کردووە، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

 

بەرهەمەکانى:

١- بزووتنەوەى نەتەوایەتى کورد ١٩٧٩

٢- خەباتخوازى کورد یان خەونى شێتانەى سەربەخۆیی ١٩٩٧

٣- کوردستان ڕابەرى ئەدەبی ١٩٩٨

٤- مێژووى کوردستان ٢٠٠١

٥- ڕەوشى سەدام حسێن ٢٠٠٥

٦- کاروانی درێژى کوردەکان ٢٠١٤


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر