کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، کاکل ساڵح لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی ڕاوەدوونانی سەرباز و جاشە کۆڵوانە سورەکان لە دەشتی کۆیە بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.


شەهید کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی دۆڵە مەنزڵی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، سەڵت بووە.

کاکل ساڵح لە ساڵی ١٩٦٣  پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی ئەنوەر شوانی سەربە بەتالیۆنی چواری مەرگە بەفەرماندەیی عەریف دەروێش عەبدولعەزیز، سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕی بازیان، شەڕی دەشتی کۆیە، شەڕی تاسلوجە و شەڕی سەربازگەی بەکرەجۆ کردووە. ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی ڕاوەدوونانی سەرباز و جاشە کۆڵوانە سورەکان لە دەشتی کۆیە، گولە بەر ڕانی ڕاستی کەوتووە و بریندار بووە. 

ساڵی ١٩٦٧ کاکل ساڵح و هاوسەنگەرانی بۆ گرتنەوەی سەربازگەی سوپای عێراق لە بەکرەجۆی نزیک پارێزگای سلێمانی هێرشیان کردووە، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە کاکل ساڵح گولەیەکى بەرکەوتووە و شەهید بووە، لەلایەن هاوسەنگەرانیان تەرمەکەى بۆ چیای کلکە سماق گوازراوەتەوە و لەوێ با خاکیان سپاردووە.  


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر