ڕەئووف حەمەدئەمین ڕەمون وەسمان

ڕەئووف حەمەدئەمین لە ساڵی ١٩٤٦ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ شەهید بووە.


ڕەئووف حەمەدئەمین لە ساڵی ١٩٤٦ لە گەڕەکی بەفری قەندیلی قەزای کۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، دانیشتووی کۆیە بووە، دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە.

ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی عەلی عەسکەری بۆتە پێشمەرگە، دواتر لە ساڵی ١٩٦٤ چۆتە بەتالیۆنی ئەحمەدی حاجی عەلی سەربە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ بەشداری داستانی چیای سەفینی کردووە و تێیدا بە سەختی بریندار بووە. 

ساڵی ١٩٦٦ ڕەئووف حەمەدئەمین و پێنج هاوسەنگەری لە گوندی قەڵا سێوەی قەزاى چەمچەماڵ دەکەونە بۆسەى گروپى جەلال تاڵەبانى، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکى توندی نێوانیان، ڕەئووف حەمەدئەمین شەهید کراوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا بەگ فەقیانی

مستەفا حاجى عەبدوڵا بەگ مەلاعەزیز، ناسراو بە مستەفا بەگ فەقیانى، ساڵى ١٩٣٩ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٦ چووەتە خزمەتى سەربازى لە شارى موسڵ، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد حاجى عەبدوڵا بەگ مەلا عەزیز

محەمەد حاجى عەبدوڵا بەگ، ساڵى ١٩٥٧ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز لەدایک بووە، دەسگیراندار بووە، سێیەم کوڕى بنەماڵەکەى بووە، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى، ساڵى ١٩٥٥ لەگوندى فەقیانى دۆڵى ئاکۆیان سەر بە قەزاى ڕواندز لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە.

زانیاری زیاتر

عومەر ئیسماعیل عەلی

عومەر ئیسماعیل عەلی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عوسمان ئەحمەد هەینی

عوسمان ئەحمەد هەینی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لە دەڤەری دەشتەهێرتی قەزاى سیدەکان بە دەستى چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر