ڕەسوڵ سالار فەرەج محەمەد

ڕەسوڵ سالار فەرەج مەحەمەد، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە و لە لێژنە ناوچەى هەڵەبجەى سەر بە لقى چوارى پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٨٣ لەکاتى ئەنجامدانى چاڵاکیەکى پارتیزانى لە شارى هەڵەبجە لەلایەن ئەمنى ڕژێم دەستگیر دەکرێت و ساڵى ١٩٨٥ بەرلێبوردنى گشتى دەکەوێت و ئازاد دەکرێت، لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٨ شەهید دەبێت.


ڕەسوڵ سالار فەرەج محەمەد، ساڵی ١٩٦٣ لە شاری بەغدا لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغى ناوەندییە، لەبەر ئەوەى باوکى لەسەرەتای دەستپێکى شۆڕشی ئەیلوول دەبێتە پێشمەرگە بۆیە لە دەڤەرى باڵەکایەتى و قەزاى چۆمان نیشتەجێ دەبن، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەکەى ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت، ساڵى ١٩٧٩ گەڕاونەتەوە کوردستان و لەشارى هەڵەبجە نیشتەجێ دەبن.

ساڵی ١٩٨٢ لە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی سەر بە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە پێشمەرگە. هەمان ساڵ لەکاتى ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى لە گوندی شیرەمەڕی سەربە دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس، لەو شەڕە ڕەسول بەسەختی بریندار بووە.

ساڵى ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هاوسەنگەرى بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى دەگەڕێنەوە بۆ ناو شارى هەڵەبجە، لەکاتى ئەنجامدانى چالاکییە پارتیزانییەکە لەلەلایەن ئەمنى ڕژێم دەستگیر دەکرێن و ساڵى ١٩٨٥ بەرلێبوردنى گشتى دەکەون و ئازاد دەکرێن.

ساڵى ١٩٨٥دوای ئازاد بوونی ڕاستەوخۆ پەیوەندی کردۆتەوە بە هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٨٦ پلەی فەرماندەی مەفرەزەی لقی چواری هێزى پێشمەرگەى سەربە لێژنەی ناوچەی هەڵەبجەی لقى چوارى پارتی دیموکراتى کوردستانى وەرگرتووە.

لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٨ دواى ئەنجامدانى چالاکییەکى پارتیزانى لە ناو شارى هەڵبجە و لەکاتى گەڕانەوە کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس، لە ئەنجامدا ڕەسول سالار شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر