ڕەسول محەمەد عەلی

ڕەسول محەمەد عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی چیای گۆڕەز شەهید دەبێت.


ڕەسول محەمەد عەلی، لەساڵی ١٩٥٥ لە گوندی باڵەکیانی شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، نەخوێندەوار بووە،  ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.

لەساڵی ١٩٧٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی عەریف یاسین کە سەربە هێزی باڵەک بووە، بەشداری شەڕەکانی گۆڕەز و گەلی عەلی بەگی کردووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی چیای گۆڕەز بە هۆی تۆپبارانی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر