شه‌هید ڕە‌سول حه‌مه‌د ڕەسوڵ ئاغا قڕناقەوی، ناسراوه بە (ڕە‌سوی حاجی حمد قڕناقەوی)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی قرناقەو لە بناری چیای قەندیل، پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، خوێنده‌واری نه‌بووه. خێزاندار بووە و خاوەنى کوڕێک بووە.
ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە. هەمان ساڵ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە چەندین شەڕ و داستانی به‌رگری له خاكی كوردستان به‌شداریكردووه. له ژیانی پیشمه‌رگایه‌تی چه‌ندین به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رگرتووه، دوا جار ئامیر مەفرەزەی پارتیزانی بووە.
ساڵی ١٩٨٨ له شەڕی چیای قه‌ندیل شەهید بووە و لە گۆڕستانى گوندى بادیناوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەخاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

