پێکهاتەی ‌هێزی باڵەک لە شۆڕشی ئەیلوولدا

سەرەتاى دامەزراندى هێزى باڵەک بۆ ساڵى ١٩٦٢ دەگەڕێتەوە کە لە چوارچێوەى بەتالیۆنێک ڕێکخرا بوو، بەڵام ساڵی ١٩٦٥ بەتالیۆنەکە پێشکەوتنى بەرچاوى بە خۆوە بینى بوو بە هێزێکى گەورەى ڕێکخراو کە چوار بەتالیۆنى لە خۆ گرتبوو.


سەرەتاى دامەزراندى هێزى باڵەک بۆ ساڵى ١٩٦٢ دەگەڕێتەوە کە لە چوارچێوەى بەتالیۆنێک ڕێکخرا بوو، ساڵى ١٩٦٣ ڕێکخستنى پارتى دیموکراتى کوردستان بوو بە دوو بەشى سەرەکى  سیاسى و سەربازى، بەشى سیاسى بریتى بوو لە کارى ڕێکخستنى حزبی، بەڵام زۆر جاریش لە سەنگەرەکانى بەرگرى و هەڵمەتى سەربازیەوە بەشدار دەبوون، دواتر بەشى پێشمەرگایەتى فراوان بوو لە چوارچیوەى هێز و بەتالیۆن و لق و پەل ڕێکخرابوو، ساڵی ١٩٦٥ بەتالیۆنی باڵەک پێشکەوتنى بەرچاوى بە خۆوە بینى بوو بە هێزێکى گەورەى ڕێکخراو کە چوار بەتالیۆنى لەخۆ گرتبوو، ئەرکى بەرگریکردن و هەڵمەتى سەربازى شوێنە ستراتیژیەکانى باڵەکایەتى و ڕواندز و ناوچەکانى دەڤەرەکەى لە ئەستۆ دابوو، پاشان لە ساڵى ١٩٧٥ پەرەى زیاترى پێدرا بە هۆى زیادبوونى هێزى پێشمەرگە و فراوانى سنوورەکە سێ هێزى دیکەى لێ کەوتەوە.

هێزى باڵەکیش یەکێک بوو لەو هێزانەى کە پانتاییەکى جوگرافى فراوانى دەڤەرى باڵەکایەتى، برادۆست، ڕواندز، دۆڵى ڕوستێ، باڵەکییان، خانەقا و ئاکۆیان گرتبووەوە، لە سەرەتادا فەرماندەیی ئەو هێزەى پێشمەرگە لە ژێر بەرپرسیاریەتى مەلا تەها، مینە ئاغا و قادرئاغا دابوو، دواتر موقەدەم عەزیز ئاکرەیی، عەقید کافى نەبەوى، عبدوڵڵا ئیسماعیل و مەلا ماتۆڕ سەرپەرشتى ئەو هێزەیان دەکرد.

ساڵى ١٩٦٤ لە گەڵاڵە سەرکردایەتى شۆڕش بەتالیۆنێکى پێکهێنا لە هێزى پێشمەرگە بە فەرماندەیی عبدوڵڵا ئاغاى پشدەرى و غەزالى میرخان بارزانى دواتریش سەدیق ئەفەندى جێگرى بوون، فەرەنسۆ هەریرى بەرپرسى ئیدارى و هەواڵگرى بوو، فارس شوکرى ڕابەرى سیاسى بوو لەناو پێشمەرگە، داود عبدوڵڵا بەڕێوەبەرى نوسینگەى قەڵەم و عەریف کاردۆ بەرپرسى ئازووقەى بەتالیۆن بوو، محەمەد ئەمین کرێت سەرلقى بارەگاى بەتالیۆن بوو، عەبدولڕەحمان ئیسماعیل عەقراوى بەشى هەندەسى بوو، تەها محەمەد شەریف بێتەلى بەتالیۆن و محەمەد کۆلەکەیی سەرۆکى پاسەوانانى بارەگا بوو.


بەتالیۆنەکە لە ٨ لق پێکهاتبوو سەرلقەکانى ئەمانە بوون:

١- حاجى بێڕۆخی

٢- حەسەن خاڵ هەمزە

٣- عەریف یاسین

٤- حادێ حەسکۆ

٥- مستەفا سالح نێروەیی

٦- مەلائەمین بارزانى

٧- عزەت سلێمان بەگ

٨- ڕەئیس کەمال کەسێکى عەرەبى سەرلقى شیوعیەکان بوو.   

 هێزى پێشمەرگەى باڵەک لە بەتالیۆنەوە بۆ هێز

لە تەممووزى ١٩٦٥ مستەفا بارزانى رێبەرى شۆڕش بریاریدا کەوا بەتالیۆنى پێنجى باڵەک فراوان بکرێت و لە شێوەى هێزدا ڕێکبخرێـتەوە، کە چوار بەتالیۆنى هەبوو و دواتر زیاتر بوو، هەموو هێزەکانى سەرتاسەرى کوردستانیش ڕاستەوخۆ بکەونە ژێر چاودێڕى بارزانیەوە، عەبدوڵڵا ئاغا پشدەرى فەرماندەى هێز بوو، سەدیق ئەفەندى و عەبدولرەزاق بێتوشى جێگرى بوون، فرەنسۆ هەریرى بەرپرسى پاراستنى هێز بوو، حەسەن ناس بەرپرسى ئیدارە بوو، حاکم سەدیق خۆشناو بەرپرسى داراییى و تەها محمەمەد شەریف ئاکرەیی و نورى حەیدەر و مەولود ئیبراهیم و عەودەڵڵا مەلازادە هەریەکەو ماوەیک بەرپرسى بەشى هەواڵگرى هێز بوون، داود عەبدوڵڵا بەرپرسى قەڵەمى هێز و حەمەدمین کرێت و حەمید ئەحمەد قەڵاسنجى هەر یەکەو بۆ ماوەیەک سەرلقی بارەگاى هێز بوون.

بەتالیۆنەکانى هێزى باڵەک لە ساڵى (١٩٦٥-١٩٧٠)              

١. بەتالیۆنی یەک

 حاجى بێڕۆخى فەرماندەى بەتالیۆن بوو هەریەک لە ناجى بەگ و عەریف یاسین بۆ ماوەیک جێگرى بوون، حەمید سەعید بەرپرسى دارایی و قەلەمى بەتالیۆن بوو، ئەمانەى خوارەوەش سەرلقەکانى بوون.

١- زکرى یەحیا

٢- موسا شێمەد

٣- جادر محەمەد مزورى

٤- عەبدولرەحمان دەروێش ئاکرەیی  

  ٥- یاسین بێرۆخى

٦- شوان درى

٧- جەوهەر بێرسیاڤى

٨- عەلی شکاک

سەرپەلەکانیش بریتی بوون لە عەزیز خان، دەسکۆ حاجى بێڕۆخى، حوسین سورى، سەعید ئیبراهیم، شێخ هۆمەر، مامەند ئاغاى دێڵزە، سەباح میرکە خەیلانى، عەبدولرەحمان دەروێش ئاکرەیی و کەمال شەوقەل.      

٢. بەتالیۆنی دوو

مستەفا نێروەیی فەرمادەی بەتالیۆن و محسن حاجى نێروەی جێگرى بوو، حسین فەتاح بەرپرسى ئیدارەى بەتالیۆن و ئەمانەى خوارەوەش سەرلقەکانى بوون

١-حەمید ئەفەندى

٢- میرخان حەمەدەمین میرخان

٣- چاوشین خانۆ

٤- حادێ حەسکۆ

٥- عوسمان سالح نێروەیی

٣. بەتالیۆنی سێ

مەلائەمین بارزانى فەرمادەى بەتالیۆن و عومەر سەید نەبى جێگرى بوو، حاجى محەمەد سەرپەرشتى ئیدارەى دەکرد و سەرلقەکانیشى لەمانە پێکهاتبوون:

١-سەید سەلیم سەید نەبى

٢- حەمەزیاد فەقیانى

٣- عوسمان حوجرانى

٤- میرکەى خەیلانى   

 ٥- زوبێر عەلى

٦- سلێمان عەبدوڵڵا

٧- شاکر بەگ گەردى 

٤. بەتالیۆنی چوار

عزەت سلیمان بەگ فەرمادەى بەتالیۆن و محمەدەمین فەقێ حەسەن جێگری بوو، سەرلقەکانیشى لەمان پێکهاتبوون:

١- سەید مستەفا

٢- مەجید بەگ

٣- سەید عەبوڵڵا

٤- مام ئەلیاس ڕواندزى

٥- رەئیس کەمال سەرلقى شیوعیەکان بوو

هێزى باڵەک لە قۆناغى دووەم (١٩٧٠-١٩٧٥)

لە دواى ڕێککەوتنى ١١ى ئازارى ١٩٧٠ فەوجى پاسەوانى سنوور (حرس حدود) لە سنوورى هێزى باڵەک بە پێی بڕیارێکى حکومەت پێکهێندرا، کە لە ٥٠٠ پیشمەرگە پێکهاتبوو، عەبدوڵڵا ئاغا پشدەرى بوو بە فەرماندى فەوج و حاجى بێڕۆخى جێگرى و حەمید ئەفەندى یاریدەدەرى بوو داود عەبدوڵڵا بوو بە جێگرى یاریدەدەر و مامۆستا مەلا عومەر مەلا عوسمان ئیمام تابوورى فەوج بوو، ئامر سریەکانیش لە مانە پێکهاتبوو:

١- مستەفا سالح نێروەیی

٢- عزەت سلیمان بەگ

٣- مەلا ئەمین بارزانى

٤- عەریف یاسین دۆسکى

٥- حەمەدەمین میرخان مێرگەسۆرى

ئەمانەى خوارەوەش فەرماندەى فەسیلەکان بوون کە لە ١٨ فەسیل پێکهاتبوو: 

ئەسعەد عەلی ناسراو بە فەتحى، حەسەن خدر رەشۆ، سەید سەلیم نەبى، عوسمان سالح نێروەیی، موحسن حاجى سالح، چاوشین خانۆ، وەسمان عەبدولڵا حوجرانى، زوبێر عەلی، بێجان جوندى، سەید عەبدولڵا نەبى، عەلیکۆ نەبى، عەزیزخان محەمەد، حالى محەمەد دۆڵەمەرى، جادر محەمەد مزورى، موسا شێمەد، شوان درى، چاوشین عوبێد محەمەد و رەمەزان محەمەد فەقی.

هەروەها لەم فەوجەدا ٩ مفەوەز و ٦ ڕەئیس عورەفا سریە و ٢٩ عەریف و ٧٤ نائب عەریف و ١٢٤ پاسەوانى یەک خەت هەبوون. ئەوانەى لەم فەوجەشدا جێگایان نەبۆوە هەر کەسێک پێشتر فەرمانبەرى حکومەت بوو بێ گەڕایەوە سەر کارى پێشوویان، ئەوانەى دیکەش ناو نووس کرانەوە لە بارەگاى هێز و بەتالێۆنەکان مانگانە یارمەتى دەدران و لەکاتى پێویست ئامادە دەبوون، ناسر حەسەن وەکو فەرماندەى هێز سەرپەرشتى دەکردن.   

هێزى باڵەک لە قۆناغى سێەم ساڵى (١٩٧٤-١٩٧٥)   

دواى هەڵگیرسانەوەى شەڕ ساڵى ١٩٧٤ فەوجى پاسەوانى سنوور (حرس حدود) هەڵوەشایەوە و هێزى باڵەک دووبارە بەشێوەیەکى فراوانتر دامەزرایەوە، عەبدوڵڵا ئاغا پشدەرى بە فەرماندەى هێز دانرایەوە هەریەک لەمانە بۆ ماوەیەک وەک جێگرى هێز دیارى کران ملازم یونس ڕۆژبەیانى، نەقیب عادل ئاکرەیی، نەقیب وریا مەعروف و نەقیب ئازاد میران. بارەگاى هێز لە چەند بەشێکى سەرەکى پێکهاتبوو وەک ئیدارە، دارایی، تۆپخانە، هەندەسە، دژە ئاسمانى، هەواڵگرى (مخابەرە)، پاراستن، بەرگرى میللى، بەرگرى شارستانى، تەندورستى، دادگا، مەرجەب و کۆگا. 

١. بەشی ئیدارە

حەسەن ناسر بەرپرسى بوو، حەمید ئەحمەد سەرلقى بارەگا بوو.

٢. بەشی دارایی

حاکم سدیق خۆشناو بەرپرسى بوو ئیدریس هادى یاریدەدەرى بوو.

 ٣. بەشی تۆپخانە

بەشێکى کارا و دیارى هێز بوو بۆ پشتیوانى پێشمەرگە، جۆری تۆپەکانى بریتى بوون لە هاوەنى ٦٠ ملم، ٨١ ملم، ٨٢ ملم، ١٢٠ ملم، تۆپى ٢٥ ڕەتل و ١٢٢ ملم و مەیدان ١٥٥ ملم. هەرچەندە تۆپەکان کۆن بوون و زۆرباش نەبوون گوللەى تۆپیش کەم بوو، بەڵام پێشمەرگەکانى تۆپخانە زۆر شارەزا و لێهاتوو بوون لەکاتى بەکارهێنان لە بەرەکانى شەڕ زۆر کاریگەر بوون لە داتەپینى ورەى دوژمن و زیانى زۆریان پێ دەگەیاند، پێشمەرگەکانى کە سەر بە تۆپخانە بوون بریتی بوون لە حالى دۆلەمەرى، عومەر عوسمان، عەریف شێخە، حەمەدمین ڕەشاشچى، عەبدولرەحمان بێشەیی، دلاوەر فایەق، ملازم خدر علوان، ملازم ئەنوەر مێرى، ملازم خدر دەباغ، فریاد قادر، ئەسعەد عەلى، عەریف جەبار، عەریف ئەسعەد کاروانچى، عەریف سەدیق قادر، جەلال سلیمان ئاشگەیی، محەمەد مەحمود هەرکى، نائب زابت جەمال، مام تۆفیق دەرگەلەیی، مستەفا دۆلەمەرى، عومەر ئاغاى دۆلەمەرى و عەلى مستێ بارزانى. هەریەک لە حالى دۆلەمەرى، عەلى مستێ بارزانى، مستەفا دۆلەمەرى و عومەر ئاغاى دۆلەمەرى خولى ڕاهێنانیان بینى بوو لەسەر بەکارهینانى هاوەنى ١٢٠ ملم وڵاتى ئێران، بەپێی ڕێککەوتنێکى سەرکردایەتى شۆڕش و ئێران. 

٤. بەشی هەندەسە

بەشێکى گرنگى هێزى پیشمەرگە بوو لەناو شۆرشدا، پێشمەرگەکانى ئەم بەشە ئەرکیان دانان و هەڵگرتنەوەى مین بوو لە کاتى پێویست، هەوەها ئەو بۆمب و ناپاڵمانەى لە کاتى بۆردومانى سوپای عێراق نەدەتەقینەوە پوچەڵیان دەکردنەوە و سوودیان لە باڕووتەکەى وەردەگرت بۆ دروستکردنى مین.

پێشمەرگەکانى بەشى هەندەسە بریتی بوون لە ملازم یوسف پترۆس، عەبدولڕەحمان ئیسماعیل ئاکرەیی، رەیس عورەفا سالح، تارق ئەبو لەحیە، حاجى ئیبراهیم کۆڕى و محەمەدئەمین رەشید کۆڕى.

٥. بەشی دژە ئاسمانی

ئەمەشیان بەشێکى زۆر گرنگى هێزى پیشمەرگە بوو بۆ ئەوەى مەترسى هێزى ئاسمانى لەسەر ناوچەکانى شۆرش کەم بکاتەوە، چەکەکانى هێزى دژە ئاسمانى بریتی بوون لە دۆشکەى ١٢,٥ ملم، ١٤,٥ملم و ٣٢ ملم لەبەرئەوەى چەکەکان کۆن بوون بۆ فرۆکە پیشکەوتووەکانى ئەو کات زۆر کاریگەر نەبوون بەڵام پێشمەرگەکانى کە تایبەت بوون بە بەکارهێنانى ئەو چەکانە توانیبوویان چەندین فرۆکە سوپاى عێراقى لە جۆرى ئەلیۆشن، مێک ١٩، باجەر و مێک ٢١ بخەنە خوارەوە. 

٦. بەشی هەواڵگری (مخابەرە)

هەر لە سەرەتاى دروست بوونى هێزى باڵەک ئەم بەشەش دامەزرابوو، کە ڕۆڵێکى زۆر گرنگى هەبوو لە گواستنەوەى پەیام لە سەرکردایەتى شۆڕش بۆ بەرەکانى شەڕ و بە پێچەوانەوە، سەرەتا لەلایەن تەها محەمەد شەریف، هۆشیار و مەولود ئیبراهیم بەڕێوە دەبرا، ساڵى (١٩٧٠-١٩٧٤) زۆر بایەخى پێدراو عەبدوڵڵا مەلازادە بوو بەرپرسى گشتى، ئامێرەکانیشیان بریتى بوون لە پێنج دەزگاى بێتەلى سەرەکى و چەند دەزگاى ١٠٤ و ١٠٥ى ڕووسى و دەزگاى ڕادیۆى (انساتى فڕۆکە) و ٨٠ دەزگاى (هۆکى توکى) دابەشى سەر بەرەکانى پێشەوەى سەنگەرەکانى بەرگرى پێشمەرگە کرابوون.

سەرجەم پێشمەرگەکانى هەواڵگرى (مخابەرە)ى هێز لە کاتى پێویست لە بەرەکانى پێشەوەى بەرگرى ئامادە دەبوون ڕاستەوخۆ فەرمانى سەرکردایەتیان دەگەیاندە سەنگەرەکان، هەروەها هەواڵى چاڵاکى بەرەکانى پێشەوەى پێشمەرگەشیان دەگەیاندە سەرکردایەتى و ئیزگەى دەنگى کوردستان، لەلایەن ئیزگەشەوە هەواڵەکان لە سەرتاسەرى کوردستان بڵاو دەکرانەوە، جگە لە گەیاندنى هەواڵ بێتەلەکانى هێز بەهۆى جیهازى (انصات) چاودێرى جموجۆڵى تۆپخانە و دەبابە و فڕۆکە و هێزى پیادەى سوپاى عێراقیان دەکرد، دەیانزانى کە سوپا دەیەوێ هێرش بۆ کوێ بکات یان کوێ بۆردومان بکات، دەستبەجێ سەرووى خۆیان لێ ئاگادار دەکردەوە، سەرکردایەتیش نەخشەى پێویستى بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە و بەرگرى دادەنا یان پاشەکشە کردن لەو شوێنانە، هەر کاتێ ئەگەر بێتەلەکان بەهێز بوونایە ئەوا گورزى گەورەیان لە سوپاى عێراقى دەدا.

٧. پاراستن

ئەم بەشە لە لایەن عەبدولرەحمان ئەبو عەوف بەڕێوە دەبرا عەبدولرەحمان گەردى هاوکارى بوو، ملازم هەژار کەرکوکى ماوەیەک بەرپرسى پاراستنى دۆڵی ئاکۆیان بوو لە دواى ئەوەیش عوسمان خۆشناو جیگەى گرتەوە، ئەمانە ئەرکیان کۆکردنەوەى هەواڵ بوو لەسەر هێزەکانى حکومەت.

٨. بەرگری میللی

ئەم هێزە لە ساڵى ١٩٦٩ پێکهێنرا بە مەبەستى دوو هۆکار، یەکێکیان ئاگادار بوون لە دواوەى بەرەکانى شەڕ نەبادا حکومەت بە هەلیکۆپتەر هێزەکانى داببەزێنێ و بەرزاییەکانى پشتەوەى سەنگەرەکانى پێشمەرگە بگرێ، هى دووەمیان لە کاتى پێویست هاوکارى بەرەکانى شەڕ بکەن، بۆ ئەو مەبەستە خەڵکێک ناونووس کران لە دانیشتوانى گوندەکانى سنوورى باڵەک بەناوى هێزى میللى بەرگرى و ناوى هێزى (کارۆخ)ى لێنراو چەکیان بەسەردا دابەش کرا، ماوەیەک شێخ محەمەد هەرسین فەرماندەى هێز بوو حەسەن ناسر جێگرى بوو، دواى ئەو عەبدوڵڵا ئاغا سەرپەرشتی دەکرد و حەسن ناسر هاوکارى بوو لە بەرێوەبردنى.

٩. بەرگری شارستانی

سەربازانى سوپاى عێراق کە لە بەرەکانى شەڕ دەکوژران و تەرمیان لە مەیدانى شەڕ بەجێ دەما، بەرگرى شارستانى هەڵدەستا بە هێنانەوەیان و بەپێی شەریعەتى ئیسلام بە خاکیان دەسپاردن، هەروەها لە کاتى بۆردومانى فرۆکەدا هاوکارى و ڕێنمایی دانیشتوانى ناوچەکەیان دەکرد و تەرمى شەهیدانیان بەخاک دەسپارد، جەوهەر هیرانى سەرپەرشتى کارەکەى دەکرد و مەلا ئیبراهیم رێزانى یاریدەدەرى بوو.       

١٠. تەندروستی

ئەم بەشە خزمەتێکى ئێجگار زۆرى پێشمەرگەى کردووە هێزى باڵەک نەخۆشخانەى تایبەتى هەبوو لە لایەن برینپێچان ئەحمەد و مەغدید فەتاح بەڕێوە دەبرا، ساڵى ١٩٧٤ نەخۆشخانەکە پەرەى پێدراو دکتۆر خەسرەو جەمیل دزەیی  و دکتۆر کوردۆ هەریەکەو بۆ ماوەیەک سەرپەرشتیان دەکرد، برینپێچەکانیش هاوکاریان بوون.

١١. دادگا

دادگا یەکێک بوو لە دامەزراوەکانى شۆرش، لە هێزى باڵەکدا بەشى دادگا هەبوو کە حاکم حەسەن پشدەرى سەرپەرشتى دەکرد، ساڵى ١٩٧٤ حاکم سەعید یەعقوبى، حاکم تۆفیق و حاکم حسین خۆشناو بوونە هاوکارى، مامۆستا مەلا قادر سکتانى قازى گەڵاڵە و مامۆستا مەلا وەیس قازى دۆڵی ڕوستێ لە ڕوانگەى شەرعەوە لەگەڵ حاکمەکان هاوکارو هەماهەنگ بوون بە هاوکارى شارەزایانى داب و نەریتى کۆمەڵگاى کوردى، چارەسەرى کێشەکانیان دەکرد و بڕیارى گونجاویان دەربارەى کێشەى خوێندەوارى و زەوى و زار و خێزاندارى دەدا بۆ هێنانەدى ئاشتەوایی لە نێوان کێشەدارەکان.  

١٢.مەرجەب و کۆگاکانى فیشەک وتەقەمەنى (مەخازن)

لەم بەشەدا نەقیب وریا مەعروف سەرپەرشت بوو ملازم جەمال، ملازم فواد و باقى مەعروف یارمەتیدەرى بوون بۆ دابین کردنى پێداویستیەکانى جەنگى.

بەتالیۆنەکانى هێزى باڵەک لە ساڵى (١٩٧٤-١٩٧٥)   

١. بەتالیۆنی یەک

پێکهاتەى بەتالیۆنەکە بەم شێوەیە بوو حاجى بێرۆخى فەرماندەى بەتالیۆن و حەمید سەعید گورگۆ بەرپرسى ئیدارە و سەرلقەکانیشى ئەمانە بوون:

موسا شێمەد، زکرى یەحیا، عەلى شکاک، جادر محەمەد مزورى، سەباح میرکە خەیلانى، مامەند مستەفا دێلزەیی، یاسین بێرۆخى، جەوهەر بێرسیاڤى و سەعید ئیبراهیم کەلێتۆکى.

٢. بەتالیۆنی دوو

فەرماندەى بەتالیۆن مستەفا نێروەیی و عوسمان ستاح نێروەیی جێگرى بوو سەرلقەکانیشى بریتى بوون لەمانە: 

عەبدولواحید نێروەیی، چاوشین خانۆ، حسین فەتاح نێروەیی، موحسین حاجى نێروەیی و عەبدوڵڵا مەلا خدر.

٣. بەتالیۆنی سێ

مەلا ئەمین بارزانى فرماندەى بەتالیۆن و حاجى محەمەد جێگرى بوو ئەمانەى خوارەوەش سەرلقەکانى بوون:

وەسمان حوجرانى، سەید سەلیم، حەمەزیاد فەقیانى، سالح ئاکۆیی، زوبێر عەلى و سلێمان عەبدوڵڵا چاربۆتى.

٤. بەتالیۆنی چوار

فەرماندەى بەتالیۆن عزەت سلێمان بەگ و محەمەد ئەمین فەقێ حەسەن جێگرى بوو ئەمانەش سەرلقەکانى بوون:

سەید مستەفا، مەجید بەگ و محمەمەد مەعرف.

٥. بەتالیۆنی پێنج

عەریف یاسن فەرماندەى بەتالیۆن و ڕەمەزان محەمەد دۆسکى جێگرى و سەرلقەکانیشى ئەمانە بوون: 

شوان درى، عەزیزخان موهاجر و حەمید بیر دۆسکى.       

٦. بەتالیۆنی شەش

سەید عاسى، بێجان جوندى و حەمید ئەفەندى هەر یەکەو بۆ ماوەیەک فەرماندەى بەتالیۆن بوون، سەرلەقەکانیشى ئەمانە بوون:

حسێن حەمەدۆل باڵەکى، وەستا ئیسماعیل، عەلى سۆر، ئیسماعیل حاجى قادر و فەرزندە ئەفەندى.

٧. بەتالیۆنی حەوت

فەرماندەى بەتالیۆن عەلیکۆ نەبى و سەید عەبدوڵڵا نەبى جێگرى بوو، سەرلقەکانیشى ئەمانە بوون:

مەلا شێخ محەمەد، حادى سلێمان نەبى و عەریف ئیبراهیم عەبدوڵڵا.

باڵەکایەتى لە ساڵى ١٩٧٥

ساڵی ١٩٧٥ هێزى باڵەک فراوانبوونى زیاترى بەخۆوە بینى، سنوورەکەى بوو بە میحوەر ئیدریس بارزانى سەرپەرشتى دەکرد، عەبدوڵڵا ئاغا پشدەرى فەرماندەى هێز لەوکاتەدا ببوو بە ئەندامى مەکتەبى گشتى عەسکەرى لەگەڵ فەرەنسۆ حەریرى هەردووکیان یاریدەدەرى بوون لە بەڕێوەبردنى میحورەکە، هێزى باڵەک دابەشى سەر چەند ھێز کرابوو سنوورى جوگرافیان دیاریکرابوو بەم شێوەى خوارەوە:

١- هێزى باڵەک  

سنوورى ئەرک و واجباتى لە گەرووى بێشە، چیاى حەسەن بەگ، ئاشى خدر ئاغا، سەرى بەردى، ڕووبارى موسەکاوە تاکو ڕێگاى سەرەکى جوندیان- گەڵاڵە، عەلى خەلیل فەرماندەى هێز بوو ملازم یونس ڕۆژبەیانى جێگرى بوو، چوار بەتالیۆنى لەخۆ گرتبوو کە ئەمانەن:

١. بەتالیۆنى یەک - حاجى بێڕۆخى

٢. بەتالیۆنى دوو- مستەفا نێروەیی

٣. بەتالیۆنى پینج - عەریف یاسین

٤. بەتالیۆنى شەش - حەمید ئەفەندى    

٢- هێزى هەندرێن

سنوورى ئەم هێزە لە ڕێگاى سەرەکى جوندیان – گەڵاڵە تاکو دۆڵى ئاکۆیان و کۆڕەک، سەرەتا سلێمان حاجى بەدرى وەک فەرماندەى هێز دەستنیشان کرا، پاشان عزەت سلێمان بەگ بوو بە فەرماندەى هێزەکە، بەتالیۆنەکانی ئەمانە بوون:

١. بەتالیۆنى سێى ئاکۆیان   

٢. بەتالیۆنى چوارى هەندرینج-بەتالیۆنى حەوتى عەلیکۆ

٣- هێزى سەرچیا

فەرماندەى هێز میرخان حەمەدەمین میرخان و سالح محەمەد کەکشار جێگرى و ئەحمەد سالح بەکر بەرپرسى ئیدارە بوو، هێزەکە لەو چوار بەتالیۆن پێکهاتبوو:

١. بەتالیۆنى یەک ئەحمەد حەسەن سلێمان فەرماندەى بوو.

٢. بەتالیۆنى دوو مەهدى حەسەن دۆسکى فەرماندەى بوو.

٣. بەتالیۆنى سێ شاباز ئەحمەد شاباز فەرماندەى بوو.

٤. بەتالیۆنى چوار مەمێ ئیبراهیم کۆرەمارکی فەرماندەى بوو.

٤- هێزى زۆزک

هێزى زۆزک لەو سەربازە کوردانە پێکهاتبوو کە ڕیزەکانى سوپاى عێڕاقیان بەجێ هێشتبوو هاتبوونە ڕیزى لەشکرى شۆڕشى کوردستان لە ساڵى (١٩٧٣-١٩٧٤). هێزەکە لە سێ فەوج پێکهاتبوو:

١. فەوجى یەک نەقیب حەسەن بارزانى فەرماندەى بوو.

٢. فەوجى دوو ملازم یونس رۆژبەیان فەرماندەى بوو. 

 

٣. فەوجى سی نەقیب عادل ئاکرەیی فەرماندەى بوو. 

 


سەرچاوەکان:  

  1. ئیسماعیل گوندەژۆرى: شۆڕشی ئەیلوول لە باڵەکایەتى، چاپخانەى رۆژهەڵاات، چاپى یەکەم، ٢٠١٨.

  2. غازى عادل گەردى: پێشمەرگەیەک لە خزمەت ڕێبازى بارزانیدا حەجى بیڕۆخى، بەرگى یەکەم چاپى دووەم، تورکیا، ٢٠٢١.

  3. عەبدوڵڵا ڕەحمان مەلازادە: شێوەى پێکهاتەى سەربازى شۆڕشی ئەیلوولى مەزن، چاپى دووەم، دهۆک، ٢٠١٢.

  4. هاوکار کەریم حەمە شەریف: شۆڕشى ئەیلوول ١٩٦١-١٩٧٠، چاپى یەکەم- چاپخانەى زانکۆى سەلاحەدین، هەولێر، ٢٠١٢.

  5. سه‌نگه‌ر ئيبراهيم خۆشناو: رِووداوه‌ سه‌ربازيه‌كانى شۆرشى ئه‌يلوول 1970-1975 ، چاپي يه‌كه‌م، هه‌وليَر، ٢٠٢٢.

  6. عومەر عوسمان: ژیانى کوردێک، چاپخانەى موکریانى، چاپى دووەم، بەرگى یەکەک و دووەم، ٢٠٠٨.

  7. ملازم خدر عەبدوڵڵا دەباغ: بیرەوەریەکانم و تۆپخانەى شۆڕش ئەیلوولى مەزن، چاپى سییەم، چاپخانەى رۆشنبیرى، هەولیر،٢٠٢٠.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاهێنان و مەشقی پێشمەرگە

فه‌رمانی سه‌ربازی لەبارەی ڕێكخستنی ده‌سته‌ی پێشمەرگەی کوردستان بەپێی پێویستی بەرژەوەندی شۆڕش و بەمەبەستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌ربازی ده‌سته‌ی پێشمەرگە نیشتمانپەروەرەکانی کوردستان، لەڕووی ڕێكخستن ‌و پڕچه‌ككردن و مه‌شق و ڕاهێنان و كارامه‌بوون، ئه‌م نامیلكه‌یه‌مان ده‌رکرد و فه‌رمانمان بەوانە‌ كرد کە بایه‌خ به‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی چه‌کداره‌ شۆڕشگێره‌کانمان ده‌ده‌ن، له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و نامیلكه‌یه‌ ئه‌وپه‌ڕی توانا و هێزیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.

زانیاری زیاتر

هەوڵی تیرۆر کردنی مەسعود مستەفا بارزانى

مەسعود مستەفا بارزانى لە سەرەتاکانى شۆڕشى ئەیلوول دەبێتە پێشمەرگە و پاش ئەوەى دەزگاى پاراستن دادەمەزرێنێ، دەبێتە ناوێکى دیار و بەرچاوى ناو شۆڕش و بەهۆى بەشداریکردنى لە ڕێککەوتنى یازدەى ئادار و دواتریش دواى نسکۆى شۆڕش و نەخۆشکەوتنى سەرۆک مستەفا بارزانى، هێندەى دیکە ڕۆڵى لە خستنەوەسەرپێ و هەڵگیرساندنەوەى شۆڕشى گوڵان دەردەکەوێ.

زانیاری زیاتر

هەوڵی تیرۆرکردنى ئیدریس مستەفا بارزانى

ئیدریس مستەفا بارزانى، یەکێک لە سەرکردە هەرە دیارەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و کوڕى سەرۆک مستەفا بارزانى بوو. دواى ئەوەى بەشداریى لە شۆڕشى ئەیلوول دەکات و وەکو یاریدەدەرى سەرۆک مستەفا بارزانى بۆ کاروبارى سەربازیى و کۆمەڵایەتى ڕۆڵى خۆى دەنوێنێ، دۆست بە دەرکەوتنى ئەم سەرکردە لێهاتووە دڵخۆش و دوژمنانیش پێى دڵتەنگ دەبن.

زانیاری زیاتر

هەوڵەکانی تیرۆرکردنی سەرۆک مستەفا بارزانی

هەمیشە ئەو باوەڕە لە ناوەوەیە کە بە مردن یان لەناوبردن یان تیرۆرکردنى سەرکردەیەک، ڕەنگە شۆڕشێک یان دۆزى نەتەوەیەک کۆتایى بێت، بەڵام ئەمە هەموو کات و لاى هەموو نەتەوەیەک وەڕاست ناگەڕێت. دوژمنانى گەلى کورد زۆر لە مێژبوو لەو ڕاستییە تێگەیشتبوون کە سەرۆک مستەفا بارزانى بڕیاردەر و چەقى قوڕسایى بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى کوردە، بۆیە چەند جارێک هەوڵى تیرۆرکردنى درا.

زانیاری زیاتر

تۆپخانەی شۆڕش

تۆپخانەی شۆڕش بەشێکى گرنگ و کاریگەرى ناو هێزى پێشمەرگە بوو، بە شێوەیەکى گشتى لە ساڵى ١٩٦٥ بە دواوە گەشەسەندنێکى زۆرباشى بەخۆوە بینى لە دابینکردنى ئەفسەر و پێشمەرگەى ڕاهێنراو لە ڕێى ئەنجامدانى خولى تایبەت و پەیوەندى هەندێک ئەفسەرى سوپاى عێراق کە لە تۆپخانەدا شارەزاییان هەبوو.

زانیاری زیاتر