ئەڵاکەرەم محەمەد عەزیز عەزیز

ئەڵاکەرەم محەمەد، لە شانەی نهێنی ناو شار ئەندام بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید کراوە.


ژیاننامە

ئەڵاکەرەم محەمەد عەزیز عەزیز لە ساڵی ١٩٤٧ لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی خورماڵ بوو و سەرقاڵی کاری جوتیاری و کاسبی بازاڕی خورماڵ بووە، ئەڵاکەرەم محەمەد خێزاندار بووە و خێزانی ناوی خاوەر محەمەد بووە و خاوەنی یەک کچ بووە بە ناوی دڵگیر، لە ساڵی ١٩٦٩ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید ئەڵاکەرەم محەمەد عەزیز لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوی خورماڵی سەر بە لیژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتدا سەعیدی قالەی خەیات بەرپرسی ڕێکخراو بووە.

لە ساڵی ١٩٦٦ ئەڵاکەرەم محەمەد لە ڕێگەی ڕێکخراوی خورماڵەوە نێردراوە بۆ شاخ و لە (قوەی دەرەک) لەلای شەهید مەنوچەر بەگی ئێناخی بۆتە پێشمەرگە، قوەی دەرەک چەند هێزێکی خۆرسکی کۆمەڵایەتی بوون کە لە ژێر ناوی (قوەی دەرەک) سەر بە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، ئەو هێزانەش بریتی بوون لە هێزی حسێن بەگی وەکیڵی جوانرۆ، هێزی مەنوچەر بەگی ئێناخی، هێزی قایەر بەگ و هێزی عوسمانی عەلی چەتوون.

لە ساڵی ١٩٦٩ جەلالیەکان (کۆڵوانە سور) بە هاوکاری هێزێکی زۆری سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق، هێرشێکی فراوانیان کردبووە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری دەشتی شارەزوور، هەڵەبجە و هەورامان. ئەڵاکەرەم محەمەد و هاوسەنگەرانی لە سەنگەری عەبابەیلێ ڕووبەڕووی کۆڵوانە سورەکان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا ئەڵاکەرەم محەمەد و هاوسەنگەرێکی بە ناوی کەمال عەلی نادر بە سەختی بریندار بوونە، بە برینداری کەوتوونەتە دەست یەکێک لە کۆڵوانە سورەکان بە ناوی محەمەد کوێخا کەریم و بە برینداری بە دوای دەبابەوە ڕایان کێشاون تا ناو سەنتەری شاری هەڵەبجە، دواتر لەبەر چاوی خەڵکی ناو بازاڕی هەڵەبجە فیشەکبارانیان کردوون، دوای شەهیدکردنیان چەند سوکایەتیەکی بە جەستەشیان کردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر