ئەکرەم عەلی ڕەزا عومەر

ئەکرەم عەلی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە دەڤەری بارزان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.


ژیاننامە

ئەکرەم عەلی ڕەزا عومەر لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی ئاشۆکانی سەر بە دەڤەری بەڕانەتی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، شەهید ئەکرەم عەلی خاوەنی پێنج برای شەهیدە بەناوەکانی شەهید فەرهاد عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٧٤، شەهید ئەسکەندەر عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٣، شەهید تەڵعەت عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨، شەهید فەتاح عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨، شەهید ڕەزاق عەلی ڕەزا لە ساڵی ١٩٨٨.


خەباتنامە

شەهید ئەکرەم عەلی لە ساڵی ١٩٧٤ بۆتە پێشمەرگە لە پەلی عەلی ڕەزای باوکی لە حاجی ئۆمەران، ئەم پەلە لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ بارەگای بارزانی هەبووە و بارەگایان لە دەڤەری بارزان و حاجی ئۆمەران بووە.

لە ساڵی ١٩٧٤ لە دەڤەری بارزان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بە سەختی بریندار بووە، دوای یەک کاتژمێر لە برینداربوونی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە و هاوسەنگەرانی لە گۆڕستانی گوندی بارزان بەخاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر