ئەنوەر حەمەئەمین مەولود محەمەد

شەهید ئەنوەر حەمەئەمین مەولود، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی ڕابەری سیاسی هێز و سەرپەرشتیاری شانەی نهێنی ناو شاری وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە ناو شاری سەیدسادق کەوتۆتە بۆسەی هیزێكی یه‌كێتی و شەهید بووە.


ئەنوەر حەمەئەمین مەولود لە ساڵی ١٩٦٤ لە قەزای سەیدسادقی سەربە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، دانیشتووی سەیدسادق بووە و خاوەنی دووکان بووە لەناو بازاڕ، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری سەریاز نیشتەجێ بووە. 

ساڵی ١٩٧٨ بۆتە پێشمەرگە لە بەشی ڕێکخستنی هێزی سورێنی لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، دواتر گوازراوەتە بۆ بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی بنۆکی و بۆتە نووسەری بەتالیۆنەکە، دواتر گەڕاوەتەوە بارەگای هێز و پلەی ڕابەر سیاسی هێزی سورێنی وەرگرتووە و بۆتە سەرپەرشتیاری شانە نهێنیەکانی ناو قەزای سەیدسادق. 

بەشداری شەڕی بەنزینخانەی سەیدسادق، شەڕی شاخی سەیدسادق، شەڕی سیامێوە، شەڕی داڵانی و مڵە خورد، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور کردووە.

لە٣٠ی تشرینی یەکەمی١٩٨١ ئەنوەر حەمەئەمین مەولود بۆ ڕاپەڕاندنی کارێکی ڕێکخستن ڕووی کردۆتە ناو قەزای سەیدسادق، دوای ئەنجامدانی کارەکەی و گەڕانەوەی کەوتۆتە ناو بۆسەی هیزێكی یه‌كێتی و شەهید بووە.   


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر