ژیاننامه
ئەمین قادر ئەسعەد ناسراو به (مامۆستا ئەمین)، ساڵی ١٩٥٢ له شاری هه‌ولێر له دایك بووه، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌هه‌ولێر خوێندووه، ساڵی ١٩٧٥ پاش نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستا و له‌هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه، ساڵی ١٩٧٨ به‌شی كیمیا له كۆلێژی زانستی زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٧٩ به مامۆستا دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٩٧ له هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و له هه‌ولێر به خاك سپێردراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی بووه، له شه‌وی ٩ی ته‌موزی ١٩٩٧دا به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه.
خه‌باتنامه
ئەمین قادر ئەسعەد ساڵی ١٩٦٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ وه‌ك خوێندكارێكی زانكۆ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه وه‌ك كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری كوردستان، ساڵی ١٩٧٦ چووته نێو ڕێکخستنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان، ساڵی ١٩٧٨ له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی قوتابیانی سۆسیالیستی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی حزبی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٩ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ڕواندز و شه‌قڵاوه‌ی حزبی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٩ كارگێڕی لقی هه‌ولێری حزبی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٨١ به‌رپرسی لقی دهۆك ـ نه‌ینه‌وای حزبی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٨١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وە به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتووی كوردستان له كۆنگره‌ی دۆڵه‌توو هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨١ به‌رپرسی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستن (حزبی سۆسیالیستی كوردستان) بووه، ساڵانی ١٩٨٣ ـ ١٩٨٦ به به‌رپرسی لقی هه‌ولێری حزبی سۆسیالیستی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٨٤ فه‌رمانده‌یی هێزێكی حزبی سۆسیالیستی كوردستانی له ده‌ڤه‌ری بادینان كردووه، ساڵی ١٩٨٦ به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی و كارگێڕی حزبی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵانی (١٩٨٨ـ١٩٩١) له دوای وه‌ستانی شه‌ڕی ئێران ـ عێراق و هێرشی به‌ربڵاوی سوپای عێراق بۆ سه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كانی بنده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه به چه‌كی كیمیاوی، به ناچاری ئاواره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه.
ساڵی ١٩٨٩ به ئه‌ندامی باڵای كۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاواره‌كان له ئێران (به‌ره‌ی كوردستانی) ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩٠ بووه‌ته ئه‌ندامی كارگێڕی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری به‌ره‌ی كوردستانی، ساڵی ١٩٩١ له لێژنه‌ی باڵای هه‌ولێری به‌ره‌ی كوردستانی كاری كردووه، ساڵی ١٩٩١ به‌رپرسی لقی ڕاپه‌ڕین له میحوەری قه‌ڵادزێ و ڕانیه و كۆیەی حزبی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٢ كراوه‌ته به‌رپرسی لقی كۆیه‌ی حزبی سۆسیالیستی كوردستان، ساڵی ١٩٩٢ پاڵێوراوی لیستی یه‌كگرتن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٢ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ به‌رپرسی لقی هه‌ولێری حزبی یه‌كگرتنی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٣ به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان به مه‌به‌ستی خۆهه‌ڵوه‌شاندن و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یانزەیه‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٣ له مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو ئەندام بووە، ساڵی ١٩٩٥ پله‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ساڵی ١٩٩٥ به‌رپرسی به‌شی دارایی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستن بووه.
له ڕێكه‌وتی ١ی كانونی دووه‌می ١٩٩٥ ماڵه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه تاڵان كراوه، له شه‌وی ٩ی ته‌موزی ١٩٩٧دا به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه و به ئاماده‌بوونی موحسین دزه‌یی نوێنه‌ری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌ندازیار محه‌مه‌د مه‌حمود عهبدولڕەحمان (١٩٣٣ـ ٢٠٠٤) ناسراو به سامی عهبدولڕەحمان به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، دكتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، دواتر به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگا له گۆڕستانی كارگه‌ی قیری شاری هه‌ولێر براوه و له‌وێ به خاك سپێردراوه.
سه‌رچاوه:
١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.