ئەلیاس مستەفا لاس حسێن

ئەلیاس مستەفا لاس حسێن، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە دەروازەی قەزای ڕەواندوز شەهید بووە.


ژیاننامە

 ئەلیاس مستەفا لاس حسێن لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی گەرەوانی سەربە قەزای ڕەواندوز لە دایکبووە، دانیشتووی گوند بووە و سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی ڕەواندوز بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتای بووە.


خەباتنامە

شەهید ئەلیاس مستەفا لە ساڵی ١٩٨٣ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی ١٢ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە لەوکاتەدا خاڵە سەید کاکە فەرماندی بەتالیۆن بووە.

لە ساڵی ١٩٨٤ لە دۆڵی ئاکۆیانی نزیک ڕەواندوز لە ڕووبەڕووبوونەوەی جاشی ڕژێمی بەعس بە سەختی بریندار بووە، بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی ماوەی چوار مانگ ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوە.

لە ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ دەستەیەک لە هاوسەنگەرانی ڕووبەڕووی سەربازی ڕژێمی بەعس بوونەتەوە لە دەروازەی ڕواندز، لە ئەنجامدا ئەلیاس مستەفا و هاوسەنگەرێکی بەناوی سەباحە ڕەش شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر