ئەشواق جاف

ئەشواق نەجمەدین عەباس محەمەد جاف، ناسراو بە دکتۆرە ئەشواق جاف، ساڵى ١٩٧٢ لە پارێزگاى دیالە لەدایک بووە


ئەشواق نەجمەدین عەباس محەمەد جاف، ناسراو بە دکتۆرە ئەشواق جاف، ساڵى ١٩٧٢ لە پارێزگاى دیالە لەدایک بووە، بڕوانامەى لە کۆلێژى پزیشکی بەشى دەرمانخانە لە زانکۆى بەغدا وەرگرتووە، ساڵى ٢٠٠٥بڕوانامەى دکتۆراى لە پسپۆرییەکەى خۆى وەرگرتووە، لەزانکۆى سلێمانی مامۆستاى یاریدەدەر بووە. لە خۆلەکانی پێشوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا، بەرپرسی لقى پێنجى پارتى دیموکراتى کوردستانە لە بەغدا.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سالار عوسمان حسێن

سالار عوسمان حسێن، ناسراو بە دکتۆر سالار، ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەولێر لەدایکبووە. خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە شارى هەولێر تەواو کردووە، دکتۆراى لە ئەدەبى کوردى لەزانکۆى دهۆک بەدەست هێناوە. خاوەنى ١٢ پەرتووکە لە بوارەکانى : ئەدەب، زمان، ڕۆژنامەگەرى و سیاسەت

زانیاری زیاتر

سەگڤان هالۆ

سه‌گڤان عوسمان هالۆ، ناسراو بە سەگڤان هالۆ، لە ١ى تەممووزی ١٩٦٨ لە گوندى بۆسەل سەر بەقەزاى زاخۆى پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٨ بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە، ساڵى ٢٠١٦ بڕوانامەى ماستەرى لە یاسا لە کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

ئاری فارووق حەسەن

ئاری فارووق حه‌سه‌ن، ناسراو بە ئاری نانەکەلی، لە ٢١ى ئابى ساڵى ١٩٧٤ لەشارى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ٢٠٠٤ بڕوانامەى لەبەشى یاسای کۆڵێژى یاسای زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر