شەهید ئەرسەلان شێخۆ خالند، ساڵی ١٩٧٤ لە قەزای سیدەکان لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.
ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٦ لە سوپای سیدەکان بووەتە پێشمەرگە، لە هەموو شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە بووە.
سەرچاوە:
١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.