ئەحمەد ڕەحمان ئەبوبەکر

ئەحمەد ڕەحمان ئەبوبەکر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، ساڵی ١٩٧٨ شەهید بووە.


ژیاننامە

شەهید ئەحمەد ڕەحمان ئەبوبەکر، ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی هەورامانی تەخت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، بەهۆی بژێوی ژیانەوە ڕووی کردۆتە هەرێمی کوردستان و لە گوندی زەڵمی سەر بە ناحیەی خورماڵ نیشتەجێ بووە و کاری ئاژەڵداری کردووە. شەهید ئەحمەد ڕەحمان خێزاندار بووە و خێزانی ناوی بەدریە ڕەحمان محەمەد بووە، ساڵی ١٩٧٨ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید ئەحمەد ڕەحمان ئەبوبەکر، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی سەر بە بەتالیۆنی حەوتی بیارە بە فەرماندەیی نادر هەورامی سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، شەهید ئەحمەد ڕەحمان هەر زوو بۆتە جێی متمانەی فەرماندەی بەتالیۆن و گوازراوەتەوە بارەگای بەتالیۆن و وەک پاسەوانی تایبەتی فەرماندەی بەتالیۆن ئەرکی بینیوە.

ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول شەهید ئەحمەد ڕەحمان لە خزمەتی پێشمەرگایەتی دانەبڕاوە و هەروەک پاسەوانی نادر هەورامی لەگەڵ فەرماندەکەی ئاوارەی وڵاتی ئێران و له‌ سەر سنووری نێوان هەردوو وڵات بووە.

ساڵی ١٩٧٨ هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق هێرشێکی فراوانیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەسەر سنوور و دەڤەری هەورامان، ئەحمەد ڕەحمان ئەبوبەکر لە سەنگەری بەرگریدا لە هانە گەرمەڵە لەپشت ناحیەی بیارە، شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سەعید حه‌مه‌د سۆفی كاكۆ فه‌قیانه‌یی

سەعید حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه‌ به‌ (سەعید حه‌مه‌د خۆشناو)،‌ ساڵی ١٩٣٩له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤ له‌ به‌ری چیای كوڕە‌ك له‌ ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حوسێن حه‌مه‌د سۆفی كاكۆ فه‌قیانه‌یی

حوسێن حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه‌ به‌ (حوسێن حه‌مه‌د خۆشناو)،‌ ساڵی ١٩٤٢ له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤‌ له‌ به‌ری چیای كوڕە‌ك له‌ ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

كەریم قـادر خدر بنمێردەیی

كه‌ریم قادر خدر بنمێرده‌یی ناسراو بووە بە (كه‌ریمه‌ گه‌وره‌)، ساڵی ١٩٢٨، له‌ گوندی بنمێرده‌ی‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، شــــــەوی ١٠ی مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جخسی یەحیاخان شەکر بێرۆخی

جخسی یه‌حیاخان شكر بێرۆخی گەردی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندى بێڕۆخى سەر بە پارێزگای شەمزینان - باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٣ لە شەڕی چیای سپیلک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر كانیه‌قوڕی

مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر، ناسراوه‌ به‌ (مه‌جید كاروانچی)، ساڵی ١٩٣٧ له‌ گوندی كانیه‌قوڕی‌ قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ١٩٦٥ ‌له‌ هێرشێكی گه‌وره‌ی سوپای سوپای عێراق، بۆسه‌ر زنجیره‌ چیای كوڕە‌ك شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر