ئەحمەد جەرجیس یونس حه‌سه‌ن، ناسراو به ئەحمەد ئەتروشی و ئەحمەد حه‌سه‌ن حه‌لیمه، مامۆستا و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق به قایمقامی دهۆك ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٦ له كۆنگره‌ی حه‌وته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، هه‌مانساڵ به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق ده‌ستنیشان كراوه، ساڵانی (١٩٧٤- ١٩٧٥) له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه به قایمقامی ئاكرێ له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشان كراوه.
ژیاننامه
ئەحمەد جەرجیس یونس حه‌سه‌ن له ناوچه‌ی ئه‌تروش سه‌ر به پارێزگای موسڵی ئه‌وكات و دهۆكی ئیستا له دایك بووه، ساڵی ١٩٥٨ قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٩ به مامۆستای قۆناغی سه‌ره‌تایی له شارۆچكه‌ی ئامێدی له سنووری په‌روه‌رده‌ی پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆكی ئێستا دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٦٣ له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری سوپای عێراقەوە به‌ند كراوه و دواتر بۆ شاره‌دێی ئوم ئه‌لڕه‌ساس (أم الرصاص) له پارێزگای به‌سڕه له باشووری عێراق دوور خراوه‌ته‌وه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه.
خه‌باتنامه
ئەحمەد جەرجیس یونس حه‌سه‌ن ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ كراوه‌ته ئه‌ندامی لق له لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی كۆنفڕاسهكانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له سنووری لقی یه‌ك، ساڵی ١٩٦٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی شاندی دوانزە كه‌سیی دانوستانكاری كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، كه به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣- ١٩٧٩) بۆ لای باڵی مه‌كته‌بی سیاسی چوون به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا به‌ڵام له‌به‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌شدارینه‌كردنی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی شانده‌كه له ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ساڵی ١٩٦٤ كارگێڕی لق له لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، له كۆتایی ساڵی ١٩٦٤دا له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق به قایمقامی دهۆك له سنووری پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆكی ئێستا ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٦ له شاره‌دێ گه‌ڵاڵه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی حه‌وته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٦ به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق ده‌ستنیشان كراوه، له ١٣ی ته‌موزی ١٩٦٧ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له گوندی تایمزاوهی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك بووه.
ساڵی ١٩٦٧ بۆ جاری دووه‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق به قایمقامی دهۆك له سنووری پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆكی ئێستا ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٨ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٦٨ كاری سیاسیی به‌جێ هێشتووە و له ڕێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دووركهوتووه، ساڵی ١٩٧٠ دووباره په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانە ه‌وه كردووه‌تەوە، ساڵی ١٩٧٠ ده‌بێته‌وه نوێنه‌ری كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له گوندی ناوپردان سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵانی (١٩٧٤- ١٩٧٥) له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه به قایمقامی ئاكرێ له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ڕووی لە شانشینی ئێران كردووە و دواتر بۆ باشووری كوردستان گەڕاوەتەوە، ساڵی ١٩٧٧ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌ر كار و وه‌ك مامۆستای قۆناغی سه‌ره‌تایی له شاری دهۆك، له ١٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٨٢ به هۆی ژه‌هراویبوون كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی شاخكێ له شاری دهۆك به خاك سپێردراوه.
سه‌رچاوه:
١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.