ئەحمەد مەحمود کەریم مەحمود

ئەحمەد مەحمود کەریم لە ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی کەڵەکاوی کۆنی سەربە ناحیەی سەرچناری قەزای دووکان لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جووتیاری و ئاژەڵداری بووە، خێزاندار بووە و خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچ بووە، ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.


شەهید ئەحمەد مەحمود لە ساڵی ١٩٦٧  پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی ٣ی بەتالیۆنی ٣ی سورداشی هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە.

لە ١٤ی ئابی ١٩٧٤ ئەحمەد مەحمود  و دەستەیەک هاوسەنگەری لە گوندی ئەڵایی نێوان چەمچەماڵ و کەرکووک کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و ئەحمەد مەحمود و چوار هاوسەنگەرى شەهید بوونە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 

     


بابەتی پەیوەندیدار

یوسف حەمەد رەزاق

یوسف حەمەد رەزاق، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک گوندی سیتکان لەکاتی شەڕ لە دژی بەکرێگیراوانی رژێمی عێراق بریندار دەستگیر دەکرێت، دواتر دەبردرێت بۆ لیوای سەربازی سوپای عێراق کە لە باڵەکیان بووە و لەوێ گوولەباران دەکرێت و شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

حەسەن وەسمان حەسەن

حەسەن وەسمان حەسەن، سالی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

زانیاری زیاتر

ئەمین محەمەد مەحمود ئەحمەد

ئەمین محەمەد ناسراوبە (مینە ڕەش)، ساڵی ١٩١٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ پلەی سەرلقی پێنجی سەربە بەتالیۆنی ٣ی سورداش لە هێزی ڕزگاری وەرگرتووە. لە ٦ی کانونی دووەمی ١٩٨٨ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئازاد حەمەعەلی حەمە شل

ئازاد حەمەعەلی، ساڵی ١٩٦٨ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری شەڕی خۆرنەوازان، شەڕی ئەحمەد ئاوا، شەڕی بنکەی پۆلیسی خورماڵ، شەڕە پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور و شەڕی سەربازگەی بانی شار کردووە. لە ١٠ی ئایاری ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عومەر ڕەحیم ئەحمەد ئەبابەکر

عومەر ڕەحیم ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ بەشداری داستانی بێستانە، شەڕی دەشتی کۆیە، شەڕی چیای سەفین و داستانی کێلە شین کردووە. ساڵى ١٩٧٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر