ئەحمەد محەمەد عەلى

ئەحمەد محەمەد عەلى، ساڵى ١٩٤٢ لە شارى کەرکووک لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٦٦ بۆتە سەرلق، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، دووجار بریندار بووە، ساڵى ١٩٧٩ کراوەتە بەرپرسی لێژنە ناوچەى چەمچەماڵ. لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، میدالیاى بارزانى نەمرى پێ بەخشراوە.


ئەحمەد محەمەد عەلى، ناسراو بە ئەحمەد فەتحوڵڵا، ساڵى ١٩٤٢ لە شارى کەرکووک لەدایک بووە، خێزاندارە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە کۆمەڵگاى سەرابلە لە نێوان شارى کرماشان و کامیاران نیشتەجێ بووە، دواتر گوزراوەتەوە بۆ شارى سوڵتان ئابادى ئەراک، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى کردووە.

ساڵى ١٩٦٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە لە کەرتى ٣ی قەراخ لەبنکەى میسمایل، بە فەرماندەیی حاجى مارف ڕەمەزان گۆمەزەر بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هەمان کەرت وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٦ بۆتە سەرلق و تا ساڵى ١٩٧٠ بەردەوام بووە. بەشدارى چەندین شەڕى کردووە لەوانە شەڕى زەنگەنە، شیوەسوور و قادر کەرەم، شەڕى قادر کەرەم ماوەى چواردە ڕۆژ بەردەوام بووە و لەو شەڕە هێزى پێشمەرگە فڕۆکەیەکى سوپاى عێراقیان خستۆتە خوارەوە. ساڵى ١٩٦٧ لەشەڕى شیوەسوور بریندار بووە.

ساڵى ١٩٧٠ دواى واژووکردنى ڕێککەوتننامەى ١١ى ئازار، کراوە بە پاسەوانى سنوورى سەنگاو لە فەوجى ٥ى پاسەوانى سنوور بە فەرماندەیی شەوکەت ئیسماعیل و عەزیز قازى جێگرى فەوج. ساڵى ١٩٧٤ دواى شکاندنى ڕێککەوتننامەى ١١ى ئازار لەلایەن حکومەتى عێراق و دەسپێکردنەوەى شەڕ، ئەحمەد فەتحوڵڵا کراوەتە سەرلقى سەنگاو و بەشدارى شەڕى کەوەڵەى کردووە و هەر لەو شەڕە هەلیکۆپتەرێکیان خستۆتە خوار.

ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە و بۆتە پێشمەرگە، هەمان ساڵ بەشدارى کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستانى کردووە، دواى کۆنگرە پلەى ئەندامى لقى چوارى وەرگرتووە و بۆتە بەرپرسی لێژنە ناوچەى چەمچەماڵ. تا ساڵى ١٩٨٩ و کۆنگرەى دەیەم لە ئەرکەکەى بەردەوام بووە. ساڵى ١٩٨٢ لەشەڕى شارباژێڕ بەسەختى بریندار بووە و بە هەلیکۆپتەر گوزراوەتەوە نەخۆشخانەى سنە و لەوێشەوە گوزراوەتەوە نەخۆشخانەى ئەسفەهان. 

لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە هۆى ئەو خزمەتانەى کە پێشکێشى کردوون، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە: 

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر